بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نێجیریا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەیجیریا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ کە بایکۆت کرا بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەکردووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد، وەرزشوانانی نەیجیریا بەگشتی ٢٥ مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە، کە زۆربەیان لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان و بۆکسێندا بوون. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا لە ساڵی ١٩٩٦ مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٨، دوای بڕیاری لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بۆ لێسەندنەوەی مەدالیای تیمی ڕاکردنی ٤ × ٤٠٠ مەتری ئەمریکی دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ پێتیگریو دانی بەوەدا نا کە دەرمانی وەزەبەخشی بەکارھێناوە، ڕکابەرە نەیجیرییەکانیان مەدالیای زێڕیان وەرگرت. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نەیجیریا لە ساڵی ١٩٥١ دروست کراوە.[١][٢]

پێرستی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Olympic Games: results, medals, statistics, analytics». olympanalyt.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Moinzadeh، Mehdi (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، «YOUTOPIA/ABOUT:BLANK»، In Zukunft!، transcript Verlag، لاپەڕە ٢٨٧–٣٠٢، لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە