بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرازیل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، دوای ئەوەی لە پێنج خولی ھاوینەی ڕابردوو بەشداری نەکرد. لەو کاتەوە ئەم وڵاتە جگە لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ وەرزشوانانی بەڕازیل لە ١٨ وەرزشی جیاوازی ھاوینەدا بە گشتی ١٥٠ مەدالیای بەدەستھێناوە. ھەروەھا بەرازیل لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، بەھۆی ئەوەی بەرازیل یەکێکە لە وڵاتە گەرمەکان، تا ئەمڕۆ ھیچ وەرزشوانێکی بەڕازیل مەدالیای ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەدەست نەھێناوە، ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەرازیل میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بوو. ئەمە یەکەمجارە وڵاتێکی لە ئەمریکای باشوور میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. ھەروەھا ڕیۆ دی جانیرۆ دووەم شارە لە ئەمریکای لاتینی کە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، دوای مەکسیکۆ سیتی لە ساڵی ١٩٦٨، ھەروەھا بەڕازیل وەک میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ حەوت مەدالیای زێڕی و نۆزدە مەدالیای بەگشتی بەدەستھێناوە.[١] سەرکەوتووترین ئاستی گشتی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیاددا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ڕوویدا. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی بەرازیل لە ساڵی ١٩١٤ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دانیپێدانراوە.[٢]

پێرستی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sports at Rio 2016 Olympics». www.topendsports.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Brazil at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.