بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سێنیگال لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێنیگال بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد. لەوکاتەوە لە سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا بەشداری کردووە، بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی دەوروبەری، سەنیگال لە دوای سەربەخۆیییەوە ھیچ ئۆڵۆمپیادێکی ھاوینەی لەدەست نەداوە. تەنھا جارێک وڵاتەکە مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە ئەویش لەلایەن ئامادو دیا با کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە پێشبڕکێی ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری بەربەستی پیاوان مەدالیای زیوی بەدەستھێناوە. سەنیگال لە ڕیزی ئەو وڵاتەنەی کیشوەری ئەفریقایە کە بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا کردووە. وەرزشوانانی سێنیگال لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بەشداری پێنج ئۆڵۆمپیادی زستانەیان کردووە، ھەرچەندە ھیچ مەدالیاییان بەدەست نەھێناوە.[١][٢]

پێرستی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Olympic Games: results, medals, statistics, analytics». olympanalyt.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Senegal at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.