بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەغریب لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەغریب بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٠ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، لەکاتەوە بەشداری زۆربەی خولەکانی ئۆڵۆمپیادیان کردووە، مەغریب یەکێک لەو وڵاتانەبوو بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کردووە. ھەروەھا مەغریب بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٧٦ کرد، ھەرچەند لە سەرەتادا شاندەکەی بەشدری کرد بەڵام دواتر لێی کشایەوە، بەم ھۆیەوە مەغریب وەک یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە بایکۆتی یارییەکانیان کرد، ھەروەھا مەغریب لە ساڵی ١٩٦٨ەوە لە حەفتجاری دیکە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی مەغریب لە ساڵی ١٩٥٩ دروست کراوە.[١][٢]

پێرستی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Morocco at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Olympic Games: results, medals, statistics, analytics». olympanalyt.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.