لیختنشتاین لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیستاینشتاین بۆ یەکەم جار بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد لە ساڵی ١٩٣٦، و لەو کاتەوە وەرزشوانەکانی ناردووە بۆ بەشداریکردن لە زۆربەی یارییەکانی ئۆڵیۆمپیادی هاوین و یارییەکانی ئۆلیۆمپیادی زستانە. لیژنەی لیستاینشتاین لە ساڵی ١٩٣٥ دامەزرا. لیستاینشتاین بچووکترین وڵاتە لە جیهاندا بەگوێرەی دانیشتوان و دووەم بچووکترین وڵات بەگوێرەى ڕووبەر (دوای بەرمۆدا، بەڵام بچووکترین لە هەموو دەوڵەتێکی سەربەخۆ) کە مەدالیای زێڕینی ئۆڵۆمپیاد یبردووەتەوە.[١] وەرزشوانانی لیستاینشتاین بە گشتی دە مەدالیایان بردۆتەوە، هەموویان لە خلیسکێنەی سەر بەفرن. ئەمە تاکە وڵاتێکە کە مەدالیای وەرگرتبێت لە یارییەکانی ئۆلۆمپیادی زستاندا. بەلام هیچ مەدالیایەکی لە ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەدەستنەهێنابێت. حەوت لە دە مەدالیا لەلایەن ئەندامانی هەمان خێزانەوە بەدەستھێنراون: خوشک و براکانی ھانی و ئاندریاس ڤێنزێل، و کچی ھانی تینا وێراتەر.[٢] هەروەها، برایان ویلی و پۆڵ فرۆمڵت دوو لە سێ براوەی تریان بردۆتەوە؛ تەنها ئورسۆلا کۆنستیتت مەدالیای بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە ڤێنزڵس یان فۆرمێڵتز. زێڤەر فرێک، ئەندامی دامەزرێنەری لیژنەی ئۆڵۆمپیادی لیستاینشتاین ، تاکە وەرزشوانە کە لە هەردوو یارییەکانی ئۆڵۆمبیای هاوین و زستاندا پێشبڕکێی کردووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tokyo Olympics digest: Sunisa Lee takes gold in women's all-around | DW | 29.07.2021".
  2. ^ Dunbar, Graham (23 December 2013). "Liechtenstein skier Tina Weirather follows in her family's rich Olympic tradition". Courier Islander. Campbell River, British Columbia. Associated Press. Retrieved 24 January 2014. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Xaver Frick". Principality of Liechtenstein. Archived from the original on 2009-06-06. Retrieved 2009-07-11. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]