خورما
خورما شوێنە سەرەکیەکەی ئاسیایە بە تایبەتیش دوورگەی عەرەبی و دوورگەی عەرەبییەوە چووە هەموو جیهان ، هەر درەختێکی خورما و تۆوەکەی لە جیهان سەرچاوەکەی دوورگەی عەرەبیە. خورما ناوکێکی درێژکۆلەی ڕەق و پێستێکی تەنك و ڕەشباوی هەیە و بەشێوەی هێشووی گەورە بەدارەکەی دا شۆڕدەبێتەوە.لەزمانی عەرەبی دا بە خورمای تەڕ و گەییو دەڵێن(رطب) و بەوشکبوەوەکەی دەڵێن(تمر) واتە هاوشێوەی ترێ و مێوژ یەکێکیان تەڕو ئەوی تریان وشکبوەوەیە.
پێکهاتەی خۆراکی خورما
[دەستکاری]خورما ، پرۆتین و شەکری (سوکەرۆز و گلوکۆز) و چەوری ، کالیسیۆم، فۆسفۆر ،ئاسن و ڤیتامینەکانی (A,B1,B2,C,E) و ماددەی تری تێدایە.هەر ١٠٠گرام خورما ٣١٤ کیلۆکالۆری گەرمی ووزەبەخشی تیایە...
تایبەتمەندییە خۆراکی و دەرمانییەکانی خورما
[دەستکاری]ڤیتامینەکانی کە لە خورمادا هەن ، بەتایبەتی ڤیتامینەکانی (A,B1,B2,C,E) ،ئەو میوەیەیان خستۆتە خانەی میوە بەبەهاکانەوە. خورما لەومیوانەیە کەئەوبڕە فۆسفۆڕوکالیسیۆمەی تێیدایەتی بەئەندازەی ئەوبڕە فۆسفۆڕوکالیسیۆمەیە کە لەلەشی ئێمەدا هەیە. لەبەر بوونی ڤیتامین(A) لە خورمادا،خواردنی بۆ ڕاگرتنی ڕێژەی کالیسیۆمی لەش پێویستە،و بۆ باش ڕاگرتنی مووی لەش و ساخی نینۆك و پاراستنی دەم و لوت و چاو و گەشەی ئەندامەکانی لەشی منداڵان بەسوودە.
لەبەر بوونی ڤیتامین (B) لە خورمادا ، بۆ پاراستنی ئاستی بیر و مێشك و بۆ دەستەبەرکردنی خۆراکی تەواو بۆ لەش ، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە و بۆ دروستکردن و گواستنەوەی ووزە و گەشەی کۆرپەلە و دروستکردنی ماددە پرۆتینەکان و بەکێشکردنی ماددە شەکرییەکان و بۆ چارەسەری دەمارەکان و جگەر زۆر کاریگەرە. ئەو بڕە فۆسفۆڕەی کەلە خورمادا هەیە بۆ زیندوهێشتنەوەی خانەکانی مێشك کاریگەرە و چارەسازە بۆ زۆربەی کەم و کوڕییەکانی لەش. لەبەر هەبوونی ماددەی کانزایی بەتایبەت مەگنسیۆم ، وەك زانراوە بوونی مەگنسیۆم یارمەتی پاراستنی لەش ئەدات لە تووش بوون بە شێرپەنجە ،خورما لەش تێر ئەکات لە ماددە کانزاییەکانی کە پێویستن بۆی و توانای ماسولکەکانی لەش زیادئەکات و ئەو فسفۆر و مەگنسیۆمەی لەخورمادا هەیە بۆ بەهێزکردنی بیروهۆش کاریگەرە. خورما شیرینییەکەی سروشتی یەو بۆ ئەوکەسانەی دووچاری نەخۆشی شەکرەبوون لە چاو شەکری دروستکراودا کەم مەترسیترە. خورما ، ماندوێتی ناهێڵێت و بەڵغەم ناهێڵێت. هەرکەسێك بەر لە نووستن حەوت دەنك خورما بخوات، کرمەکانی ناوسکی ئەکوژێت.خورما ئەوکەسانەی لاوازن قەڵەویان دەکات و ئازاری کەمەر ناهێڵێت. توانای بیستن و بینین بەهێزدەکات و ئازاری جومگەکان و ئازاری ڕۆمانتیزم چارەدەکات. خواردنی خورما دەم و چاو جوان گەش و بریسکەدار دەکات. خواردنی شیر وگوێز لەگەڵ خورما دا ، گورچیلە ساغ ڕائەگرێت و لە جوان هێشتنەوەی ڕووی کەسەکەدا کاریگەرە.خورما،بۆ بەهێزکردنی توانای (سێكس) زۆر کاریگەرە و بۆ ئەو مەبەستەس ئەبێت خورمای وشك (تمر) لە شیری تازەدا بخوسێنرێت و بخورێت و دوای خواردنی خورماکە شیرەکەش بخورێتەوە. خواردنی خورما بۆ ئەوکەسانەی لە قۆناغی چاکبوونەوەدان لەنەخۆشی پێویستە. خورما ئەتوانرێت لەگەڵ هێلکەدا هەڵبشێلرێت و بکرێتە ڕۆنەوە و بەوە ئەڵێن خورماوڕۆن(ئۆملێتی خورما) و بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لەش پێویستە. هەڵشێلانی خورما و بادەم یان بندق لەگەڵ یەکتری و خواردنی زۆر سوود بەلەش دەبەخشێت . خورما سروشتێکی گەرمی هەیە و بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی لەناوچەگەرمەکان ئەژین ماددەیەکی خۆراکی تەواو ووزەبەخشە.دوای نانخواردن ئەگەر چەند دەنك خورما بخورێت ئەوا تەواوکەری کەموکوڕی ژەمەخواردنەکە ئەبێت بەڵام نابێت زیادەخۆری بکرێت. بەپێی ئەو تاقیکردنەوە زانستییانەی لەسەر خورما کراون ، خورما بەهایەکی خۆراکی زۆری هەیە و خواردنی بۆ وەرزشەوانان خواردنێکی نمونەیی و بێ وێنەیە. خورما توانای بەرگری لەش زیاد دەکات و خواردنی باشە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڕۆژوو گرتنەوە ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان دادەبەزێت .خواردنی چەند دەنکێك خورما توانای لەش لەبەرامبەر برسێتی دا زیاتر ئەکات و هەروەها ڕێ ئەگرێت لە کۆبونەوەی چەوری ، سێ شت هەن کە توانای بەرگری لەش کەم ئەکەنەوە ئەوانیش( ناکارایی جگەر ، چەوری زۆری ژێر پێست ، کەم جوڵان) خورما ڕێ لە کۆبوونەوەی چەوری ئەگرێت و ماددەی سوودبەخشی تیایە بۆ کاراکردنی جگەر و بەرگری لەشیش لەبەرامبەر نەخۆشی دا زیاد دەکات. خورما یەکێکە لەو میوە زۆر نایابانەی کە گەورەکان و مناڵەکان بێ جیاوازی ئەتوانن هەمووکات بیخۆن.هاڕاوەی (ئاردی) ناوکە خورما ، ڕەوانی (سکچوون) ی بەردەوام چارەسەر دەکات . ئەو ئاردە بخرێتە سەربرینی چڵك کردوو برینەکە وشك دەکات و چاکی دەکاتەوە.
تێبینی
[دەستکاری]- خورمای ترشاو ، یان ئەو خورمایەی بە ماددەی کیمیایی پاكکرابێتەوە، زیان بەلەش دەگەیەنێت.
- ئەوکەسانەی کە ناودەمیان برینی هەیە یان تامێسکییان لێ هاتووە ،ئەبێت خۆیان لەخورما خواردن بەدوور بگرن.
- لەوشوێنانەی داری خورمای لێناڕوێت نابێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا بکەن و بۆ ئەو کەسانەش کە توند تەبیعەتن و حولحولین زۆر خواردنی خورما ئەبێتە هۆی درووستبوونی برینی ناودەم و ئازاری پوك و ددان و لەشخوران و نارەحەتی جگەر.
- لە خورما پێدانی منداڵان دا پێویستە بە وریاییەوە ڕەچاوی تەمەنی مناڵەکە بکرێت و بەبڕێکی گونجاو و ڕۆژانە بیدرێتێ.
- ئەوانەی پەرکەمیان هەیە و برینی ناودەم و قورگ ئێشە و ئازاریان لە پوکەکانیان دا هەیە پێویستە خۆیان لە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خورما بپارێزن و ئەگەر ناچاریش بوون بە خواردنی یان خۆیان پێ ڕانەگیرا ئەوا دەبێت ئەو زیانە بەخواردنی ئاوی هەناری ترش و خواردنی سارد و پێکهاتەی ترشەکان و کاهوو زەڵاتە و ماست شوتی قەرەبوو بکەنەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]https://web.archive.org/web/20140517164805/http://kshtwkal.info/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خورما تێدایە. |
- گژوگیاکانی ئەفغانستان
- گژوگیاکانی چین
- گژوگیاکانی میسر
- گژوگیاکانی ئێریتریا
- گژوگیاکانی ھیندستان
- گژوگیاکانی لوبنان
- گژوگیاکانی مەکسیک
- گژوگیاکانی ئەفریقای باکوور
- گژوگیاکانی پاکستان
- گژوگیاکانی پورتوڕیکۆ
- گژوگیاکانی عەرەبستانی سعوودی
- گژوگیاکانی بیابانی مەزن
- گژوگیاکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
- ڕوەکە باخییەکانی ئەفریقا
- ڕوەکە باخییەکانی ئاسیا
- ڕوەکە پزیشکییەکان
- ڕوەکەکان، وەسفکراوی ١٧٥٣
- دارە ڕازاوەکان