وتووێژ:ئاسیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وڵاتەکان[دەستکاری]

بەڕێزان؛ ئەم ناوانەی لە ناو ئەم خشتەیەدا ھاتووە، ناوی دروستی وڵاتەکانە و لە نووسینیدا کارم بە شێوەی دەربڕینی ناوەکە لە ناوچەیەکەوە (وەکوو ڕۆژھەڵات یا باشوور یا ...) نەبووە. تکایە پێش ھەر گۆڕانکارییەک، لە لاپەڕەی لێدوان ڕای خۆتان بنووسن ھەتا لە سەری پێک بێین. زۆر سپاس.--:)چالاکلێدوان ٢١:١٧, ١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڕاستی زۆر پێویستە لەسەر یەک ناو بۆ وڵاتەکان ڕێک بکەوین. باشوور و ڕۆژهەڵات ناوی وڵاتەکان جیاواز دەرئەبڕن. هەندێجار زۆر جیاواز. وەکوو نەمسا! بەلجیکا! سویسرا! دەی خۆ ڕۆژهەڵاتییەک "نەمسا" ببیسێ هەر نازانێ مەبەست کوێیە!--Aza ٠٦:٥٢, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کێشەکان لەکاریگەری زمانی عەرەبی لەسەر باشوور، فارسی لەسەر ڕۆژهەڵات و تورکی لەسەر باکوور دروست بوون، بۆ ناوی وڵاتان چارەسەرەکەی لای ئەکادیمیای زمانەوانییە، بەڵام بۆ ئێمە لێرە دەتوانین بە ڕەوانەکردن هەردوو ناوەکە پێناس بکەین، کەی زمانزانان لەسەری ڕێککەوتن ئەوا بەناوگۆڕین شیکاری دەکەینەوە، گرنگە خوێنەری کورد کە بابەتەکان دەخوێنێتەوە لێی تێبگات، هەندێکجاریش خوێنەران خۆیان دەبن بەبڕیاردەر و پاش ماوەیەک ناوێکیان لەسەر زاری خەڵک ون دەبێت. --ئاراس نوری ٠٩:٤٠, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئازا گیان من لەمێژە ھەست بەم ئاڵۆزییە دەکەم و بۆیە ھەوڵێکی زۆرم دا و دوای لێکۆلینەوەیەکی زۆر لە سەر ناوی وڵاتەکانی جیھان، بەم ئاکامه گەیشتم کە ئێستا دەیبینن. جارێ من لە ئاسیاوە دەستم پێکردووە و ئەوانی تریش ئامادەن و ئینشاڵڵا دوایە دەچمە سەریان. ھەڵبەت دوای ستانداردکردنی ناوی وڵاتەکان، بۆ ھەموو ناوەکانی باوی تر دەبێ لاپەڕەی رەوانەکەرمان ھەبێت. تکا دەکەم لە ھەموو دۆستان ڕای خۆیان سەبارەت بەم ناوانە بنووسن بەڵام وا باشترە پێش ھەر چەشنە ڕەخنەیەک چاوێک لە دەربڕینی ناوی وڵاتەکان بە ئینگلیزی بکەن چونکوو زۆربەی ناوی ئەم وڵاتانەی کە لە باشوور و ڕۆژئاوا جیاوازان، لەسەر بنەمای ئینگلیزیدا نووسراون. لە دوای بە ئاکام گەیشتنی ئەم لێدوانە دەبێ ئەمانە ببنە لاپەڕەی سەرەکی بۆ ناوی وڵاتەکان و لە ناو وتارەکاندا کەڵکیان لێ‌وەرگیرێ.--:)چالاکلێدوان ١٠:١٨, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

زۆر باشە، واتە یەکەیەکە بۆ ناوی وڵاتەکان ڕاپرسی بکەین؟--Aza ١١:٣٤, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

تەنیا بۆ ئەوانەی کە جیاوازان و لەسە دەربڕینەکەی دووبەرەکی ھەیە. ئەوانەیش کە بە ئاشکرایی دیارە دروستن بە بڕوای من ڕاپرسی ناوێ.--:)چالاکلێدوان ١١:٤٣, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


سڵاو یەک پرسیار کاک چالاک (Kazakhstan) چۆن بو بە قازاقستان تێ ناگەم!!! هەروها زۆری ئەو ناوانەی بە (ستان) تەواو ئەبن زۆری ناوەکان کێشەیان لەسەر و هەڵەن ئەبێ یەکە بەیەکە ناوەکان هەڵژێردرێن. لەگەڵ ڕێز و دەستخۆشی بۆ بەڕێزت.

کاک برووسکی خۆشەویست ھەر ناوێک پێت وایە دروست نییە بینووسە با شیکرێتەوە. با ئەمەشت پێ بڵێم لە سەر ئەم ناوانە زۆر کار کراوە. سەبارەت بە «قازاقستان»: لە باکور دەڵین «قەزەخستان»، لە باشوور دەڵێن «کازاخستان» و لە ڕۆژھەڵات دەڵێن «قەزاقستان». ھیچیان ھاودەنگ نین بۆیە کوتم بزانم خودی قازاقەکان بە خۆیان دەڵێن چی. ئەوان بە وڵاتی خۆیان دەڵێن «Қазақстан» کە بە ئەلفوبیێ کوردی دەبێتە «قازاقستان».--:)چالاکلێدوان ٢١:٢٦, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


پایتەخت[دەستکاری]

سەرانسەری کوردستان ئەڵێن پایتەخت. سەرباژێریش بیستراوە. بەڵام من دیڤێنم قەت نەبیستووە. بڕیار وایە باوترین ناو دابنرێت. باوترینیش پایتەختە. وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە؟ زۆر باشە! فارسی و کوردی گەلەک لەیەک نزیکن. --Aza ٠٥:٠٢, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کوردیی کرمانجی زۆر وشەی ڕەسەنی تێدا ھەیە کە کەس نەیبیستووە بۆ وێنە بە وشەی ھەرێم دەڵێن کاڤار. پایتەختیش ھر جۆرێکی حیسابی بکەی وشەیەکی ڕسەنی فارسییە و لە کوردی ناچێ. ئەمە ھۆی زمانەوانی و زمانناسی ھەیە کاک ئازا گیان، لەخۆڕایی من بە وشەی کوردی ناڵیم فارسی.--:)چالاکلێدوان ٠٨:٢٢, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
ناڵێم فارسی نییە یا فارسییە، ئەڵێم قەی چی ئەکا ئەگەریش فارسی بێت. بۆ خۆشت ئەڵێی کەس نەیبیستووە. من ئەڵێم هەموو کوردێک ئەزانێ "پایتەخت" یانێ چی و بەکاری دێنی. ویکیپیدیاش ئەڵێ باوترین ناو هەڵبژێرن. سپاس --Aza ٠٩:٠٣, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)