بەعسیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەعسەوە ڕەوانە کراوە)
بەعس
البعث
ئایدۆلۆجیا
جێگای سیاسیفراکسیۆنەکان:[١]
Left-wing[٢] to ڕاستڕەو[٣]

بەعسیزم (بە عەرەبی : البعث) ئایدۆلۆژیایەکی ناسیۆنالیزمیی عەرەبییە کە پەرە بە دروستکردن و پەرەپێدانی دەوڵەتێکی یەکگرتووی عەرەبی دەدات، بیرۆکەکە، لە سەدەی بیستەمدا لە ڕۆڕھەڵاتی ناوەڕاستدا سەریھەڵدا، و بریتییە لە ناسیۆنالیزمیی عەرەبی، پان عەرەبیزم، دژە ئیمپریالیزم و سۆشیالیزم، ھەرچەندە ئایدۆلۆژیاکە لە وڵات و قۆناغە جیاوازەکاندا شێوەی جیاوازی گرتووەتەبەر.[٤][٥]بەعس وشەیەکی عەرەبییە کە بە واتە ‘’زیندووبوونەوە’’.[٦]ئایدۆلۆژیاکە لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی میشیل عەفلەق (بەپێی حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی عێراق)، زەکی ئەلئەرسووزی (بەپێی حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی سووریا) سەرکردە بەعسییەکانی سەردەمی مۆدێرن بریتین لە سەرۆکی پێشووی عێراق، سەددام حوسێن، سەرۆکی پێشووی سووریا، حافز ئەسەد و کوڕەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئێستای سووریا.

مێژوو[دەستکاری]

زەکی ئارسوزی، سیاسەتمەدارێک کە کاریگەری لەسەر بیری بەعسی هەبووە و کە دوای ئەوەی حیزبی بەعس لەت بوو، بوو بە سەرۆکی ئایدۆلۆژیستی حیزبی بەعس کە لە سووریا باڵادەست بوو

سەرەتای بنەچەی بەعس لە بیری سیاسییەوە دەستی پێکرد کە میشیل عەفلەق و سەلاح الدین بطار و زەکی ئەرسوزی پەرەیان پێدا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alan John Day, ed. (1983). Political Dissent An International Guide to Dissident, Extra-parliamentary, Guerrilla, and Illegal Political Movements. Gale Research Company. p. 223. ISBN 9780810320505.
  2. ^ Alekseĭ Mikhaĭlovich Vasilʹev (1993). Russian Policy in the Middle East: From Messianism to Pragmatism. p. 63.
  3. ^ Dawisha, A I (1976). Egypt in the Arab World. p. 56. ISBN 9780333191958.
  4. ^ Kedourie, Ellie (1990-10-17). "What's Baathism Anyway?". The Wall Street Journal. p. 14. Retrieved 2022-05-18.
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :2 نەدراوە
  6. ^ Wehr, Hans (1993). Dictionary of Modern Written Arabic (4th ed.). Spoken Language Services. pp. |page=80. ISBN 0879500034.