مەتر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
مەتر (ھەروەھا: میتر؛ بە ئینگلیزی: Meter) لە سیستەمی ناونەتەوەییی یەکەکاندا یەکەی پێوانی دوورییە.
ئەگەر مەتر دووجابکرێتەوە واتە دوو جار لە خۆیدا لێکبدرێتەوە، یەکەی ستانداردی پێواندنی ڕووبەر بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری دووجا یان مەتری چوارگۆشە[١]؛ و ئەگەر سێجابکرێتەوە یەکەی ستانداردی پێواندنی قەبارە بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری سێجا یان مەتری شەشڕوو[٢].
لە پێوانەکاریدا ھێمای "م"ی بۆ دانراوە[٣]. وشەی مەترەکاری یەکێکە لەو وشانەی کە پیشەوەرەکان بەکاری دەھێنن، مەبەستیان لەوەیە کە پێوانەی شتێک دەکەن بە مەتر.
[دەستکاری] مێژووی بەکارھێنانی
لە کۆتایی سەدەی ١٨ھەمەوە مەتر وەکوو یەکەیەکی پێوان بەکاردەبرێت. مێژووی پەیدابوونی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی فەرەنسییەکان، لەو دەمەدا کۆمکاری نیشتمانیی فەرەنسا بڕیاری دا کە یەکەیەکی تایبەت ھەبێت بۆ پێوانی دووری.
[دەستکاری] بەکارھێنان و بەراوردکردنی
- ١ کیلۆمەتر کە بە "کلم" ھێما دەکرێت = ١٠٠٠ مەتر
- ١ مەتر کە بە "م" ھێما دەکرێت = ١٠٠ سەنتیمەتر
- ١ سەنتیمەتر کە بە "سم" ھێما دەکرێت = ١٠ ملیمەتر (ملم)
- ١ ئینج دەکاتە ٢.٥٤ سم واتە ٣٩.٣٧٠١ ئینج دەکاتە یەک مەتر.