ئەسکەندەری مەزن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
نەخشێکی ئەسکەندەر لە کاتی شەڕ لەگەڵ شای ھەخامەنشیەکان
ئەسکەندەری سێھەمی مەقدوونی (٣٥٦–٣٢٣ پێش زایین) ناسراو بە ئەسکەندەری مەزن پاتشای یۆنانیی مەقدوونیە بوو. لە منداڵیدا ئەرەستوو مامۆستای بووە. لە ١٩ ساڵیدا لە دوای باوکی فیلیپی دووەم لە ساڵی ٣٣٦ی پ.ز دەسەڵات دەکەوێتە دەستی. لە ١٣ ساڵی حکوومەتیدا زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێ. لە ٣٢ ساڵیدا ژیانی کۆتایی دێت. ھەرچەند ماوەی ژیان و دەسەڵاتی کورت بوو بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەتەوەکان دانا و وەک فەرماندەیەکی نەبەز و زۆر سەرکەوتوو لە مێژوودا مایەوە.