زەیتوون
زەیتون دارێکی هه‌میشه سه‌وزی به‌رداری ته‌مه‌ن درێژه.به‌رزی داره‌که‌ی له 15 مه‌تر تێناپه‌رێ.به‌ره‌که‌ی ڕه‌نگی ((سه‌وز-ره‌ش-مۆر))ه.حه‌ز له بنار شاخ و که‌نار ده‌ریاکان ده‌کات. نیشتمانی بنه‌ره‌تی زه‌یتون ((سوریا –فه‌له‌ستین- ئوردن – لبنان))ه .هه‌روه‌ها حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
پێرست |
مێژووی [دەستکاری]
مرۆڤ زۆر له‌مێژه زه‌یتونی ناسیوه و به‌کاری هێناوە ،له به‌شی زۆری ئایینه پیرۆزه‌کان ناوی هاتووه.یۆنانیه کۆنه‌کان له‌زۆر له هۆنراوه کانیان ناوییان هێناوه. وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به شایەکان و پاڵه‌وانانی شه‌ڕیان کردووه. له باخی دێرێک له شاری قودس دار زه‌یتونێک تا ئێستا ماوه ته‌مه‌نی 2000 ساڵ پتره.
به‌شه به‌سووده‌وکانی [دەستکاری]
- گه‌ڵا
- به‌ر((ده‌نکه زه‌یتون))
- شله‌رۆنی زه‌یتون ((زیت الزیتون))
- توێکلی قه‌دی.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ڕه‌قی هێلداری داره‌که‌ی بۆ دروست کردنی ئه‌نتیکه کاری ((التحفیات)) به‌کار دێت.
به‌های ئابووری [دەستکاری]
داری زه‌یتون دارێکی به‌سووده له هه‌ردوو بواره‌کانی ئابووری و ژینگه. به‌ری زه‌یتون خۆراکێکی به‌له‌زه‌ته بۆ مرۆڤ به جۆرێک له زۆر خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر و چێشت و زه‌ڵاته به‌کاری ده‌هێنێت. به‌رهه‌می زه‌یتون 95%ی له حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌راست به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.به‌جۆرێک ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا به یه‌که‌م ده‌وله‌ت ده‌ژمێردرێت که به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌گاته 17317000 تۆن...به‌لام له باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شله رۆنی زه‌یتون ده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا به ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م دێت که به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌گاته 33 ملیۆن گالۆن.
به‌های ته‌ندورستی [دەستکاری]
شله رۆنی زه‌یتون بێ زیانه بۆ له‌شی مرۆڤ بگره به پێچه‌وانه‌شه زۆر سوود به‌خشیشه بۆی،چونکه شله رۆنه‌که‌ی به هیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان به‌خشی تێدانییه ،به‌لکو کۆلیسترۆلی سوود به‌خشی تێیدایه که ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی کۆلیسترۆلی زیان به‌خش. خواردی زه‌یتون له‌ش به‌هێز وبه توانا ده‌کا
به‌های پزیشکی [دەستکاری]
ده‌رکه‌وتووه ئه‌و شوێنانه‌ی شله رۆنی زه‌یتون به رێک و پێکی وبه به‌رده‌وامی له خواردنه‌کانیان به کار ده‌هێنن،به ده‌گمه‌ن تووشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و پاله‌په‌ستۆی خوێن وره‌ق بوونی ده‌ماره‌کان شێرپه‌نچه ده‌بن به تایبه‌تی شێرپه‌نچه‌ی مه‌مک ، هه‌ر به توێژینه‌وه ده‌ر که‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی له خۆراکی رۆژانه‌یان پتر له جارێک شله رۆنی زه‌یتون به‌کار ده‌هێنن به رێژه‌ی 45% که‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن. وه هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی چاره‌سه‌ره بۆ برینداری کۆئه‌ندامی هه‌رس ورێگره له دروست بۆنی به‌ردی گورچله.
پێکهاته به‌سووده‌کانی [دەستکاری]
یه‌کێک له پێکهاته به سوودو گرنگه‌کانی به‌ری زه‌یتۆن ترشی ((به‌نزه‌ویک)) و مادده‌ی ئۆلیکه.وه هه‌روه‌ها شه‌کری Mannite که له گه‌ڵاو به‌ره‌که‌ی دا هه‌یه ..شله رۆنی زه‌یتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایه .به رێژه‌یه‌کی که‌میش ئه‌سیدی Free oleic acid تێدایه. هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌کانیB1.B2. A. E)))).. له گه‌ڵاکانی دا پێکهاته‌ی (( Oleuropein acid )) هه‌یه که بکۆژی سرووشتی زۆر له به‌کتریا وڤایرۆس و که‌روه‌کانه.
سووده گشتیه‌کانی زه‌یتون [دەستکاری]
جگه له‌م سودانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن ئه‌م سوودانی خواره‌وه‌شی هه‌یه:-
- گه‌لای زه‌یتون پاک که‌ره‌وه‌یه ((المعقم)).
- کولێندراوی گه‌لا که‌ی سارد که‌ره‌وه‌ی ((تا)) به هێزه‌کانه((خافض الحراره)).
- گه‌لای زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه تازه دۆزراوه‌ی به ناوی (( ((CFS کۆرت کراوه‌ی (( Chronic Fatigue syndrome))
- گه‌لای زه‌یتۆن هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ئایدز که‌م ده‌کاته‌وه،چۆنکه به‌رگری له‌ش زیاد ده‌کات وه له‌ش نه‌رم نۆل هه‌وکردنی که‌م ده‌کات.
- گه‌لای زه‌یتون بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و هۆش به کار دێت.
- گه‌لاکانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ئایدز به سووده.
- گه‌لاکانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سه‌رما بوون وهه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا به سووده.
- کولێندراوی گه‌لاکانی به کار دێت بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌کر له خوين.
- شله رۆنی زه‌یتون سوودبه‌خشه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وکاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن وکۆلیسترۆل.
- شله رۆنی زه‌یتون ره‌وان که‌ری قه‌بزیه.
- شله رۆنی زه‌یتۆن به سووده بۆ ((خورووشت،سووتان، سووتانی به‌ر خۆر،هه‌و کردن)) ی پێست.
- شله رۆنی زه‌یتون له‌گه‌ل زۆر له ده‌رمانه‌کانی پزیشکی تێکه‌ل ده‌کرێت که بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی پێست به کاردێت،هه‌روه‌ها له گه‌ل ده‌رمانه‌کانی قژ.
- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ شێلانی ماسولکه وجمگه ره‌ق بوو وئێشداره‌کان .
- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ نه‌خۆشیه‌کانی سنگ و تاعون.
- شله رۆنی زه‌یتۆن چاو به هێز ده‌کات .
- شله رۆنی زه‌یتۆن کاریگه‌ری هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبون به جه‌لته‌ی دڵ وشێرپه‌نجه.
- شله‌رۆنی زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌کانی پوک وددان سپی ده‌کاته‌وه.
- شله رۆنی زه‌یتۆن خواردن به تام وچێژ ده‌کات.
- شله رۆنی زه‌یتۆن باشترین شله‌یه بۆ هه‌لگرتنی خۆراک وه‌ک گۆشتی ماسی و په‌نیر.
- خواردنی زه‌یتون به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه سودبه‌خشه بۆ توانی سێکس.
چارەسەر بە زەیتون [دەستکاری]
- خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتون ڕۆژى (4) كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
- خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى (3) ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
- خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
- خواردنى (3) كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
- زەیتى زەیتون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
- بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ (2) كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
- بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
- بەكارهێنانى زەیتى زەیتونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
- گەڵاى زەیتونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
- بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
- چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
- چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
- گەڵاى زەیتون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتون لە ناو كۆمەوە.
- بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ (200) گرام زەیتى زەیتون و جێهێشتنى بۆ ماوەى (3) ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
- زەیتى زەیتون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
- زەیتى زەیتون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.
سەرچاوەکان [دەستکاری]
|
||||||||||||||