چا

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
چا
پیاڵەی چای کوردی

چا یان چایی (ناوی لاتینی: Camellia sinensis)، ڕووەکێکە گەڵاکانی بە شێوەیەکی تایبەتی وشک دەکەن و دوای دێم کردن، دەیخۆنەوە. داری‌ چا لە ناوچە گەرمەکاندا دەڕوێت بە چەند شێوە و قۆناغێک جۆرەکانی‌ چای‌ لێ ئامادە دەکرێت، بۆ نمونە چای‌ سپی‌ لەگەڵای‌ تازە چرۆکردوی‌ دارەکە دروست دەکرێت لە بەھاردا، لەبەر ئەوەی‌ سەوزە پێکھاتەی‌ کلۆروفیلی‌ تێدانیە رەنگی‌ سپی‌ یان خۆڵەمێشی‌ دەبێت، چای‌ سەوز لەگەڵای‌ سەوزی‌ دارەکە ئامادە دەکرێت و ھەرچی‌ چای‌ رەشە لە ھاڕاوەی‌ گەڵاکە ئامادە دەکرێت پاش ترشاندنی‌.

پێرست

[دەستکاری] سود و زیانەکانی‌ چا

خواردنەوەی چا بەگشتی کۆمەڵێک سود و قازانجی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھەمو جۆرەکانی‌ چا سودی‌ زۆریان بۆ مرۆڤ ھەیە، بەڵام لە ھەمویان سودبەخشتر چای‌ سەوزە.[١].

[دەستکاری] سودەکانی چا

  • چا یارمەتی‌ دەرە بۆ پاراستنی‌ ددانەکان لە کلۆربون، نزیکی‌ ٣٠٠ جۆری‌ بەکتریا بەشدارە لە کلۆرکردنی‌ ددانەکان، خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەکات لە نوساندنی‌ بەکتریا بە ددانەکانەوە و لاوازکردنی‌ گەشەی‌ بەکتریا بەھۆی‌ بونی‌ رێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەر (polyphenols)ەکان لە چادا.
  • بە ھۆی‌ بونی‌ پێکھاتە خۆراکی‌ (flavonoid) لە چادا، یارمەتی‌ پتەوکردنی‌ ئێسکەکان دەدات، ھەروەھا بەھۆی‌ بونی‌ (catechins) سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ ھەوکردنی‌ کڕکڕاگەکان.
  • چەندین لێکۆلینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریکا و چین سەلماندویانە کە چا کارگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە توشبون بە شێرپەنجە، چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت بە ھۆی‌ بونی‌ (epigallocatechin-٣-gallate (EGCG))، کە رێگری‌ دەکات لە گەشە کردنی‌ خانە شێرپەنجەییەکان.
  • چا سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و ھەروەھا دورکەوتنەوە لە جەڵتە، چا دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێشی‌ لەش و کەمکردنەوەی‌ کۆلیسترۆل لە خوێندا، بە ھۆی‌ خێراکردنی‌ سوتاندنی‌ چەوری‌.
  • چا ھاوسەنگی‌ ئاو لەلەشدا رادەگرێت بە رێگرتن لە کردنە دەرەوەی‌ ئاو کە سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە تینوێتی‌[٢].

[دەستکاری] زیانەکانی چا

  • رێگرتنی‌ لە مژینی‌ ئاسن لە ریخۆڵەکاندا کە ئەمەش زیانی‌ زۆر گەورە دەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی‌ کەم خوێنن.
  • چا رێگرە لە مژینی‌ پرۆتین و چەندین پێکھاتەی‌ تری‌ خۆراکی‌ لە رێخۆڵەدا، ھەروەھا بەھۆی‌ بونی‌ (oxlates) لە چادا زیان دەگەیەنێت بە گورچیلەکان بەتایبەتی‌ ئەوانەی‌ نەخۆشی‌ گورچیلەیان ھەیە.
  • بەھۆی‌ بونی‌ تانین (tannin) لە چادا ھۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی‌ سورێنچک بەتایبەتی‌ کاتێک کە چای‌ زۆر گەرم بخورێتەوە.

بۆ کەمکردنەوەی‌ ئەم زیانە لاوەکیانە و سودبینین لە خواردنەوەی‌ چا پێویستە رەچاوی‌ ئەم راستیانەی‌ خوارەوە بکەین:

  • چا بە رێژەیەکی‌ گونجاو بخۆینەوە واتا لە رۆژێکدا ٣-٥ کوپ، وە لەم رێژەیە زیاتر رەنگە زیان بگەیەنێت.
  • نابێت بە ھیچ شێوەیەک راستەوخۆ پاش نان خواردن چا بخۆینەوە، چونکە رێگری‌ دەکات لە مژینی‌ ژمارەیەک پێکھاتەی‌ سودبەخش لە ریخۆڵەکاندا، بە تایبەتی‌ لە کەسانی‌ کەم خوێن و لاوازدا زیانی‌ زۆر دەگەیەنێت، وا باشترە ٣٠-٦٠ خولەک پاش نان خواردن چا بخورێتەوە.
  • پێویستە خۆمان بپارێزین لە خواردنەوەی‌ چای‌ خەست (پڕ رەنگ)، ھەروەھا پێویستە گەرمی‌ ئەو چایەی‌ دەیخۆینەوە ئاسایی‌ بێت نەک داخ بوبێت، چونکە چای‌ زۆرگەرم زیانی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ تەندروستی‌ وەک کەمکردنەوەی‌ ھەستی‌ تام کردن لە زماندا، توشبون بە شێرپەنجەی‌ قورگ و سورێنچک.

[دەستکاری] پەراوێزەکان

  1. د. ئاسۆ محمود - ماڵپەڕی سبەی
  2. Julie Edgar. WebMD Feature, Experts explain green tea's potential benefits for everything from fighting cancer to helping your heart.


[دەستکاری] سەرچاوە

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر