تراکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سنووری تراکیا لە چوارچێوەی سنووری سیاسی تورکیا و یۆنان و بولگاریا

تراکیا ناوچەیەکی مێژوویی و جوگرافییە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی باڵکاندا، باشووری ڕۆژھەڵاتی یۆنان و باشووری بولگاریا و تورکیای ئەورووپی ئەگرێتەوە، تراقیا بەسەر سێ دەریای ڕەش و ئێژە و مەڕمەڕە دەڕوانێت، و بەیەکداچوونێک لە سنووری تراکیای مێژوویی و سنووری مەقدوونیای مێژوویی ھەیە.

عوسمانییەکان دەستیان گرت بەسەر تراکیادا لە دوای فەتحی قوستەنتینیە ساڵی ١٤٥٣، بە دەستیانەوە مایەوە تا سەرەتای سەدەی بیست، لەماوەی شەڕی بەلقانی یەکەمدا، بولگاریا دەستی بەسەر ڕۆژاوایی تراکیادا گرت و تراکیا ڕۆژھەڵات مایەوە وەک خاکی دەوڵەتی عوسمانی تا شەڕی جیھانی یەکەم، یۆنان تراکیای بولگاری و تورکیای ئەوروپی داگیرکرد، تا تورکیا خاکەکانی گەڕاندەوە لە سالی ١٩٢٣ زایینی، لە شەڕی جیھانی دووەمدا، بولگاریا دەستی گرت بەسەر تراکیای یۆنانیدا، بەڵام دوای سەرکەوتنی ھاوپەیمانان سنووری یۆنان و بولگاریا گەڕایەوە بۆ ئەوەی کە لە پێش ساڵی ١٩٤١دا ھەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]