کۆماری گەلی چین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆماری گەلی چین نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چین (ڕوونکردنەوە).

کۆماری گەلی چین
中华人民共和国
پایتەخت پیکەن
2°20′N 1°40′E / 2.333°N 1.667°E / 2.333; 1.667
گەورەترین شار شانگھای
زمانی فەرمی زمانی چینی
شێوەی دەسەڵاتداری کۆماری سۆسیالیستی
 -  سەرۆک کۆمار ھۆجین تائۆ
 -  سەرۆک وەزیران ڤەن جیابائۆ
ڕووبەر
 -  Total ٩،٥٩٦،٠٠٠ ک‌.م٢ (سێھەم)
ژمارەی دانیشتوان
 -  مەزەندەی ساڵی ٢٠٠٧ ١،٣٢١،٨٥١،٨٨٨ (یەکەم)
 -  چڕیی ١٠٤/ک.م٢ (٥٣ھەم)
دراو ییوان (CNY)
ناوچەی کاتی UTC
پاشگری دۆمەین .cn
کۆدی تەلەفوون +٨٦

کۆماری خەڵکی چین کە زۆرتر بە چین ناسراوە بە زۆرتر لە ١.٣ ملیار کەسەوە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی کۆماری خەڵکی چین شاری پەکینە.


پێرست

[دەستکاری] سیاسەتی ئێستا

لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات وە سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکات کە ھۆجین تائۆ سەرۆک کۆمارە وە سەرۆک وەزیرانیش ڤەن جیابائۆ

[دەستکاری] ئابووری

بازاڕێکی گەورەی چینی لەشاری شەنگەھای
شەوانی پایتەخت (پەکین)

دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانی چین لەسەر بیرۆکەی مارکس و ئەنگەڵس ئابووریەکی پتەویان داڕشت تا وەکوو لە قەیرانەکانیان ڕزگار بن بە ھۆی زۆری فشاری دانیشتووان، ئابووری چین هەردەم بەرەو پێشەوە چووە بەتایبەتی زۆرینەی داهاتی بەرهەم هێنانەوە، ئابووری چینی لە پلەی سێھەم دێت لەدوای ئەمریکا و ژاپۆن بەڵام لە سندووقی نێونەتەوەییی دراو لەساڵی ٢٠٠٨ز گەورەترین وڵات بووە لە ئابووری جیھانی.

[دەستکاری] پەروەردە و فێرکردن

لە ساڵی ١٩٨٦ز کۆماری چین بیری لەوە کردەوە کە گرنگی زۆرتر بەلایەنی پەروەردە و فێرکردن بدرێت لەوەی گرنگی بەلایەنی سەربازی و شەڕ بدات هەر بۆیەت لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ز ٣٩٨،٥٦٧ خوێندنگای سەرەتایی بنیادنراوە و ٩٤،١١٦ خوێندنگای ناوەندی بنیادنراوە ئەم ڕێژەیەش بۆ ڕێژەی دانیشتووان گوونجاوە و حکوومەتی چین لەماوەی پێنج ساڵدا زۆرتر لە ٢٨ ملیارد دۆلاری لەکەرتی پەروەردە خەرچ کرد. لە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگا چین کەمتەرخەم نەبووە جۆرەها زانکۆی جۆراوجۆری لەگشت بوارەکان کردۆتەوە لە ناوبانگترینیان:

  • لە شاری پەکین: زانکۆی پەکین، زانکۆی چینگوا، زانکۆی پەکین تایبەت بە مامۆستایان، زانکۆی ڕەنمین
  • لە شاری شەنگەهای:زانکۆی شەنگەهای، زانکۆی ڕۆژهەڵاتی پەکین تایبەت بە مامۆستایان،
  • لە شاری هاربین: پەیمانگای هاربین تایبەت بە ئایتی و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی وهان
  • زانکۆی تچیانگ

[دەستکاری] ئاین

بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین هیچ ئاینێکیان نیە جگەلەوەش کۆمەڵەی تر هەن پەیڕەوی کۆنفۆشی و بوزی و مەسیحی و ئیسلامی دەکەن ، وەلەچین هەڵبژاردنی ئاینی تاکەکەس ئازادە بەڵآم لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئاینی کەسی بەرامبەر دەبێت



[دەستکاری] بەستەری دەرەکی

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر