نەتەوە یەکگرتووەکان
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
نەتەوە یەکگرتووەکان {{بە ئینگلیزی United Nations }} (چینی:联合国) (فەڕەنسی:Organisation des Nations unies) (ڕووسی:Организация Объединённых Наций) (ئیسپانی:Organización de las Naciones Unidas) (عەرەبی:الأمم المتحدة) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە نزیکەی هەموو وڵاتە سەربەخۆکانی جیهانی لەخۆ گرتووە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥دامەزرا لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمه‌ریکی[١].
پێرست |
مێژووی رێکخراو[دەستکاری]
پاش سه‌رنه‌که‌وتنی ریکخراوی کۆمه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ڕوونه‌دانی شه‌ری جیهانی دووه‌م، وه له به‌ر ترسی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له‌وانه‌یه شه‌رێکی تری له هه‌مان جۆر دروست بکات، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دامه‌زرا تا جێگای ریکخراوی کۆمه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان بگرێته‌وه.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که رێکخراوێکی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه، بیرۆکه‌ی درووست بوونی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 12ی جوونی 1941، کاتێك ووڵاته هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وکات، هه‌ر یه‌ک له وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئینگه‌لته‌را، رێککه‌وتننامه‌یه‌کیان مۆر کرد بۆ "ئیش کردن له گه‌ل یه‌کتری و هه‌روه‌ها له‌گه‌ل خه‌لکانی سه‌ربه‌خۆ، له کاتی جه‌نگ و ئاشتی[١]. ئه‌مه به یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌ژمێردرێت له دروستبوونی ئه‌م رێکخراوه.
له 14ی ئۆگه‌ستی ساڵی 1941، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وکاتی به‌ریتانیا، وونستۆن چه‌رچل، له‌گه‌ل سه‌رۆکی وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئه‌وکات، فرانکلین ڕۆزفلت، بڕیاری ده‌ست پێشخه‌ری کۆمه‌لێك هه‌نگاو درا. ئه‌م دۆکۆمێنته واژوو کرا له نێوان هه‌ردوو ناوبراو له سه‌ر که‌شتی‌یه‌ك "له شێوێنێکی ناو ده‌ریا". ئه‌م دۆکۆمێنته ناوده‌برێت به په‌یمانی ئه‌تله‌نتیك. که دوایی کاری بۆ کرا و ئه‌و رێکخراوه‌ی لێکه‌وته‌وه که ئێستا ئه‌یبینین.
-سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە لە ١٩٤٦تائێستا
- تریگی لی نەرویجی لە ساڵانی ١٩٤٦تا ١٩٥٢
- داگ شۆڵدی سویدی لەساڵانی ١٩٥٣تا ١٩٦١
- یۆ پانتی مینیماری لەساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٧٢
- کۆرت ڤاڵداهیمی نەمساوی لەساڵانی ١٩٧٢ تا ١٩٨١
- خاڤێر بیلادۆڤی پیڕۆ لەساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٩١
- بوترس گالی میسڕی لەساڵانی ١٩٨٢تا ١٩٩٦
- کۆفی عەنانی غانی لەساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦
- بان کی مۆن لە کۆریای باکوور لەساڵانی ٢٠٠٧ تا ئێستا
ئامانجه‌کانی رێکخراو[دەستکاری]
ده‌توانین ئامانجه‌کانی رئکخراو له چوار خالدا کۆبکه‌ینه‌وه؛
ئاشتی و ئاسایشی تێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ پاراستنی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیی.
بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندی‌یه‌کی براده‌رانه له نێوان نه‌ته‌وه‌کان.
یارمه‌تی دانی نه‌ته‌وه‌کان بۆ کارکردن له‌گه‌ل یه‌کدا بۆ باشترکردنی باری گوزه‌رانی هه‌ژاران، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر برسی‌یه‌تی و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری وه بۆ هاندانی ڕێز بۆ ماف و ئه‌رکی یه‌کتر.
ببێ به مه‌ڵبه‌ندێك بۆ یارمه‌تی دانی نه‌ته‌وه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه[٢].
مه‌رجه‌کانی به ئه‌ندام بوون[دەستکاری]
هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی ئاشتی خواز که پاپه‌ندبوونی خۆی بۆ په‌یماننامه و بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌که‌گرتوه‌کان ده‌ربڕیبێت ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه.
ده‌زگاکانی رێکخراو[دەستکاری]
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان خاوه‌نی 6 ده‌زگای سه‌ره‌کییه که به (مه‌نزومه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان)ناسراون‌و بریتین له : کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی، ئه‌نجمومه‌نی سه‌رپه‌رشتیکردن، ئه‌میندارێتی گشتی، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجومه‌نی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان...
کۆمه‌ڵه‌ی گشتی[دەستکاری]
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که تیایدا ئه‌ندامن‌و هه‌رده‌وڵه‌ته ده‌نگێکی هه‌یه‌و کاره‌کانی بریتین له • تاوتوێکردنی گرفته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان‌و شێوازه‌کانی پته‌وکردنی هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی. • دانانی بودجه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان. • بڕیاردان له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ. • دامه‌زراندنی ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامی ده‌زگاکانی دیکه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رپه‌رشتی کردن[دەستکاری]
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هاتوه‌ته ئاراوه بۆ ئیدارکردنی به‌شێک له‌و هه‌رێمانه‌ی که حوکمی زاتیان نییه.
ئه‌میندارێتی گشتی[دەستکاری]
ده‌زگایه‌که له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه کاروباره‌کانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌میندارێتی گشتی چه‌ندین کاری جۆراوجۆری هه‌یه و ئه‌و سیاسه‌تانه جێبه‌جێده‌کات که دایدڕێژێت. ئه‌مینداری گشتی که سه‌رپه‌رشتی ئه‌مینداریتی گشتی ده‌کات له سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشتیه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ داده‌مه‌زرێت‌و ده‌شتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکه دابمه‌زرێته‌وه. ئه‌میندارێتی گشتی 8600 کارمه‌ندی ژن‌و پیاوی هه‌یه که خه‌ڵکی 170 وڵاتی جیاوازن. وێرای ئه‌وه‌ی که باره‌گا سه‌ره‌کیه‌که‌ی له شاری نیۆیۆرکی ئه‌مریکایه به‌ڵام ئاماده‌گی دیاریشی له هه‌ریه‌ک له جنیف‌و ڤییه‌نا‌و نه‌یروبی هه‌یه و نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی تیادا کردونه‌ته‌وه، به‌جۆرێک نوسینگه‌ی جنیف ناوه‌ندی کۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به چه‌کداماڵین‌و مافه‌کانی مرۆڤه، نوسینگه‌ی ڤییه‌ناش تایبه‌ت به‌کارکردن له سه‌ر بنبڕکردنی ماده هۆشبه‌رکان‌و تاوان‌و نوسینگه‌ی نایرۆبیش تایبه‌ته به چالاکیه‌کانی بواری ژینگه.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی[دەستکاری]
ده‌زگایه‌کی دادوه‌ریی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه و باره‌گا سه‌ره‌کیه‌که‌ی له شاری لاهای هۆڵه‌ندایه. کاره‌کانی بریتین له: • بینینی ئه‌و که‌یسه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که ده‌خرێنه به‌رده‌می. • پێشکه‌شکردنی راوێژی یاسایی به‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که داوایان لێکردوه.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له 15 دادوه‌ر پێک دێت که کۆمه‌ڵه‌ی گشتی‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ هه‌ڵیانده‌بژێرێت‌و ده‌شتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکه هه‌ڵبژێردرێنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان[دەستکاری]
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له 54 ده‌وڵه‌ت پێک دێت‌و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشتیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن‌و ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان 3 ساڵه‌و له ماوه‌ی ساڵێکدا 2 جار له هه‌ریه‌ک له شاره‌کانی نیۆیۆرک و جنیف کۆده‌بێته‌وه. کاره‌کانی بریتین له: • :ئه‌نجامدانی چالاکییه ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. • کار له سه‌ر زیاترکردنی رێز‌و پارێزگاریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌کات. • له گه‌ڵ رێکخراوه ناحکومییه‌کاندا سه‌باره‌ت به کاروباره ئابوری‌و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان راوێژ ده‌کات.
به‌سته‌ره ده‌ره‌کی‌یه‌کان[دەستکاری]
مالپه‌ری فه‌رمی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
- ↑ ١٫٠ ١٫١ [١], وه‌رگیراوه له 3ی مارچی 2011.
- ↑ [٢], ئامانجه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
| عەرەبی - ئینگلیزی - فەڕەنسی - چینی - ڕووسی - ئیسپانی |