ئەستەمبوڵ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
Istanbul
ئیستانبوڵ
—  شاری گەورە  —
ئەستەمبوڵ

Flag
Coordinates: 41°01′N 28°58′E / 41.017°N 28.967°E / 41.017; 28.967Coordinates: 41°01′N 28°58′E / 41.017°N 28.967°E / 41.017; 28.967
شارەوانی قادر تۆپباش
پارێزگار حسێن ئاڤنی موتڵو
Government
 • جۆر پارێزگا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم ١٣٫١٢٠٫٥٩٦
Time zone بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (UTC+٢)
 • ھاوین (DST) +٣ (UTC)
کۆد(ەکانی) تەلەفۆن (+٩٠) ٢١٢ (بەشی ئەوروپا) ، (+٩٠) ٢١٦ (بەشی ئاسیا)
ماڵپەڕ www.ibb.gov.tr

ئەستەمبوڵ ( بە تورکی: İstanbul بە عەرەبی: "إسطنبول" ) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنیەی پێ وتراوە. ٣٤رەم گەرەترین شاری جیهانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکهاتووە لە ٣٩ شارۆچکە. وە یەکێکە لە هەرە شارە کۆنەکانی جیهان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) مەرکەزی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیپراتۆریەتی ڕۆمای ڕۆژهەڵات بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی هەبووە بووەتە مەرکەزی ئیسلامیەت.

پێرست

[دەستکاری] ناوەکانی

بە درێژایی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون چەندین جار ناوی گۆڕدراوە ، ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون " بیزانتیۆن ، ئاوگوستا ئەنتۆنینا ، نۆڤا ڕۆما ، کۆنستانتینۆپۆلیس ، قستەنتینیە و ئێستاش ئەستەمبوڵ "

[دەستکاری] مێژوو

نەخشەیەکی دانراوی شاری ئەستەمبوڵ لە ساڵی ١٩٢٢ز دا

مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ هەزار ساڵ و وە مێژووی بە پایتەخت بوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکی چەندین کلتوور و شارستانیەت و وە بە درێژایی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان ، وە فرە ڕەگەزی و فرە نەتەوەیی بەخۆوە بینیوە. وە لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە و شارێکی بێ هاوتا بووە . وە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوو هەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بە دەسەلات و یەکێکە لە پایتەختە کەم وێنەکانی جیهان بۆ نیشتەجێبوون.

مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :

  • سەردەمەکانی پێش مێژوو.
  • سەردەمی بێزەنتیەکان.
  • سەردەمی قوستەنتین پۆلیس.
  • سەردەمی قوستەنتینییە.
  • سەردەمی ئەستەمبوڵ.

[دەستکاری] ئایین

زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین ، و هەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[١] هەروەها چەندین جۆری تر بیر و باوەڕ لەم شارەدا هەن لەوانەش : مەسیحیە یۆنانیەکان ، مەسیحیە ئەرمینیەکان ، کاسۆلیکیەکان ، جوولەکەکان.

ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی هات و حکومەتی کۆماری لەلایەن کەمال ئەتاتورک دامەزرا.

[دەستکاری] ئابووری

ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەهۆی هەردوو جۆری بازرگانی وشکانی و ئاوی و هەروەها گرنگی شوێنی ئەم شارەوە و ستراتیژی شوێنەکەی بووەتە مەرکەزی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. هەروەها ئەم شارە مەرکەزی وەبەرهێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرهێنانی تورکیا لەم شارەدایە. هەروەها لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێکدەهێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرهەمەکانی وەک : میوە ، ڕۆنی زەیتون ، سابون ، لۆکە ، توتن بەرهەم دەهێنێت.

[دەستکاری] مزگەوتەکان

شاری ئەستەمبوڵ هەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەهۆی زۆری مزگەوتەکانی ئەم شارە.

[دەستکاری] مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیمزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروستکراوە. بەهۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە هەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.

[دەستکاری] گەشت و گوزار

شاری ئەستەمبوڵ بەهۆی ئەو شوێنە مێژووییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێماون و هەروەها بەهۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشت و گوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[٢]

[[File:|2200px|alt=|وێنەی پانۆرامایی بەشێک لە شاری ئەستەمبوڵ.]]
وێنەی پانۆرامایی بەشێک لە شاری ئەستەمبوڵ.

[دەستکاری] ژمارەی دانیشتوان

بە پێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی شاری ئەستەمبوڵ ( ١٣.٢٥٥.٦٨٥ ) کەسە ، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[٣] بە پێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ حکومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لە خۆ دەگرێت.

2010[٤]
٠ - ٤ ساڵ ١.٠٦٠.٢٠٣
پیاو ئافرەت
٥ - ٩ ١.٠٣٠.١٣٢


١٠-١٤ ١.٠٧٠.٧٨٥


١٥-١٩ ١.٠٣١.٨٦٦


٢٠-٢٤ ١.٠٨٨.٥٤١


٢٥-٢٩ ١.٣٤٧.٧٩٨


٣٠-٣٤ ١.٣٣١.٣٩٥


٣٥-٣٩ ١.١٦٠.٥٠١


٤٠-٤٤ ٩٠٤.٧١٦


٤٥-٤٩ ٨٧٨.٤٨٤


٥٠-٥٤ ٦٧٢.٢٩٠


٥٥-٥٩ ٥٤٦.٢٧٠


٦٠-٦٤ ٣٩٣.٣١٦


٦٥-٦٩ ٢٦٣.٤٨٦


٧٠-٧٤ ١٨٨.٧١٦


٧٥-٧٩ ١٤٤.٥٧٩


٨٠-٨٤ ٨٩.٧٦١


٨٥-٨٩ ٣٧.٣٩٨


٩٠+ ١١.٤٨٤


[دەستکاری] وەرزش

لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە هەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. هەروەها یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە هەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ هەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[٥]

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. [١]، ٧٩،٠٩٦ مزگەوت لە تورکیا هەیە.
  2. [٢]، زیاد بوونی گەشتیاران لە شاری ئەستەمبوڵ.
  3. [٣]، ماڵپەڕی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا.
  4. [٤]، وێب سایتی ڕەسمی حکومەتی تورکیا.
  5. [٥]، هەڵبژاردنی شاری ئەستەمبوڵ بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر