گوێز

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شەکر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فوسفۆر کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و ھێلکە. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.

ناوەرۆک

[دەستکاری] گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان

  • بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لەنێوبردنی کرمی گەدە.
  • بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
  • ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
  • کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
  • مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
  • خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.

[دەستکاری] زیانەکانی گوێز

کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن چونکوو رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە. رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن چونکوو خواردنی زۆری گوێز کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

[دەستکاری] پێکھاتەکانی گوێز

ھەر پەرداخێک لە کاکڵە گوێز (١١٧ گرام) بەگوێرەی داتای وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا[١] پێکھاتووە لەمانە:

  • گەرمۆکی (کالۆریک): ٧٦٥
  • چەوری: ٧٦.٣٠
  • چەوری تێرکار:٧.١٦
  • کاربۆھیدرات: ١٦.٠٤
  • ریشال (الیاف): ٧.٨
  • پرۆتینەکان: ١٧.٨٣
  • کۆلسترۆل: ٠ (سفر)

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر