مەحموودی دووەم
| مەحموودی دووەم | |
| سوڵتان مەحممودی دووەم | |
| ناوی سوڵتان | سوڵتان مەحممودی دووەم |
|---|---|
| لە دایکبوون | ١٧٨٥ |
| مردن | ١٨٣٩ |
| پێش خۆی | موستەفای چوارەم |
| دوای خۆی | عەبدول مەجیدی یەکەم |
| بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
| بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
| باوک | عەبدول حەمیدی یەکەم |
| بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
مەحممودی دووەم لە ساڵانی ١٧٨٥ تا ١٨٣٩ ژیاوە، سییەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییە، سەردەمەکەی چەندین هەنگاوی فراوانی چاکسازی بە خۆوە بینی، و هەوڵێدا دەوڵەتی عوسمانی بە ئاگا بهێنێتەوە، و بیباتە ئەو شوێنەی کە شایانییەتی لە پایە و ڕێزلێناندا.
پێرست |
ویلایەتی سوڵتان مەحمودی دووەم [دەستکاری]
مەحممودی دووەم حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٠٨ کاتێک لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، و ئەیویست لەسەر ڕێگەی ئەو چاکسازییە بەردەوام بێت کە هەندێک لە سوڵتانەکانی پێش خۆی گرتبوویانە بەر، دەستی کرد بە چاکسازی سەربازی، سەدڕی ئەعزەم (موستەفا بریقدار)ی ڕاسپارد تا هەستێت بە ڕێکخستنی ئینکیشاری و کاروبارەکانیان چاک بکات، و ناچاریان بکات کە بە دوای ئەو ڕێکخستنە کۆنانەدا بچن کە لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی دانرابوون و وردە وردە پشت گوێ خرابوون.
دەستگرتن بەسەر ئینکیشاریدا [دەستکاری]
سەدڕی ئەعزەم هەوڵیدا بەو ئەرکە هەستێت کە مەحموودی دووەم ڕایسپاردبوو، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایی ئینکیشاری بوویەوە، و شۆڕشیان کرد لە پایتەخت لە ڕەمەزانی ١٨٠٨ و هەوڵیاندا سوڵتانی پێشوو موستەفای چوارەم بگێڕنەوە تا بە دڵی خۆیان بێت، و ئاگریان بەردایە شوێنە حوکمییەکانی پایتەخت و سەدڕی ئەعزەم وەفاتی کرد بە سووتاویی لەم ئاژاوەیەدا کە ئەیویست دەستی بەسەردا بگرێت، سوڵتان ناچاربوو ملکەچ بێت بۆیان و بیرۆکەی ڕزگاربوون لێیانی دواخست بۆ کاتێکی تر.
سوڵتان ئەیزانی کە توندی دەسەڵاتی ئینکیشاری هەموو هەوڵە چاکسازییەکانی سوڵتانەکانی پێشتری تێکداوە، و سولتان ڕزگاری بوو بە تەواوی لە ئینکیشاری ساڵی ١٨٢٦ز.
ڕژێمی سەربازی نوێ [دەستکاری]
سوڵتان مەحموودی دووەم گرنگی دا بە دامەزراندنی گروپی سەربازی بە ڕژێمی نوێ، گرنگی دا بە دامەزراندنی چەکی تۆپخانە و فێرکردنی هونەرەکانی جەنگ و خوێندنگەکانی تۆبخانە و دەریایی و ئەندازەیی، و هەوڵیدا ڕای گشتی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، بەوەی بۆ هەر چاکسازییەکی نوێ ئاهەنگی گەورەی دەگێڕا و دەرکردنی فەتوای گەورە زانا ئایینییەکانی دەوڵەت بە پێویست بوونی چاکسازی سەربازی و وچوونە ڕژێمی سەربازی نوێوە.
سوڵتان ڕژێمێکی بەسەرباز کردنی بەزۆری دانا بۆ موسڵمانان، و ماوەی سەربازییەکە ١٠ ساڵ بوو، چەندین ئەفسەری ناردە دەروە بە شێوەیەکی فراوان و چەندین ئەفسەری لە برووسیاوە هێنا بۆ ڕاهێنانی هێزە نوێکان، هەروەها دەستی کرد بە چاکسازی دەریایی.
چاکسازی فێربوون [دەستکاری]
مەحموودی دووەم بایەخی دا بە چاکسازی فێربوون، خوێندنگەی سەرەتایی دامەزرێنران بۆ فێربوونی ئەلفوبێی تورکی و خوێندنەوەی قورئان و ڕێزمانی عەرەبی، و خوێندنگەی ناوەندی کرانەوە بۆ فێربوونی بیرکاری و مێژوو و جوگرافیا، شان بە شانی خوێندنگەی مزگەوتەکان، هەروەها خوێندنگە کرانەوە بۆ ئامادەکردنی خوێندکارەکان بۆ چوونە خوێندنگە دەریایی و پزیشکی و کشتوکاڵ و ئەندازیاری و تۆپخانە.
مەحموودی دووەم گرنگی دا بە فێربوونی زمانەکان کە لە سەردەمی موستەفای چوارەمدا دامەزرابوون بۆ دەرچوونی وەرگێڕەکان، و دەرچووانی ئەم خوێندنگانە چوونە باڵیوزە جیاوازەکانەوە، هەروەها مەحموودی دووەم چەندین کۆمەڵەی زانسیتی نارد بۆ لەندەن و پاریس بۆ بەدەستهێنانی هونەر و زانستی نوێ. هەروەها گرنگییەکی زۆری دا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەکان بۆ نموونە هەستا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەی مەحموودی لە مەدینە.
چاکسازی تر [دەستکاری]
سوڵتان هەوڵیدا چاکسازی دەزگا نوێکانی دەوڵەتی ناوەندی بکات بە رێگەی ئەورووپی، ئەوقافی خستە چێر سەرپەرشتی خۆیەوە و ئەوقافە بچوکەکانی هەڵوەشاندەوە و کردی بە یەکێک لە موڵکەکانی سوڵتان، و یەکەم ئامار بۆ زەوییە کشتوکاڵییە تورکییەکان کران لە سەردەمی نوێدا، و چاکسازی کرا لە تۆڕەکانی گەیاندن، و ڕێگەی نوێ دروستکران و هەروەها ڕۆژنامەی فەڕمی دەوڵەت دانرا.
سەردەمی سوڵتان مەحموودی دووەم چالاکی بیناسازی کارا بوو، و شوینە کۆنەکان نوێکرانەوە کە پێشتر پشت گوێ خرابوونن ساڵی ١٨٢٥ مزگەوتی نەسڕ دروستکرا لە ئیستەنبوڵ و مزگەوتی ئایا سۆفیا و زۆر لە مزگەوتەکانی تری پایتەخت نوێکرانەوە.
وەفاتی سوڵتان [دەستکاری]
سوڵتان مەحموودی دووەم جیا دەکرێتەوە بە ئاڕاستەکردنی ڕۆژئاوایی دەوڵەت، هیلاک بوو بە شەڕی ڕووسەوە، و شەڕ لەگەڵ محەمەد عەلی والی میسر سەرقاڵی کردبوو کە ئەیویست وڵاتی شام بخاتە سەر ویلایەتەکەی لە میسر، و جەزائیر کەوتە ژێر داگیرکاری فەڕەنساوە ساڵی ١٨٣٠.
سوڵتا نەخۆش کەوت و پاش ماوەیەک کۆچی دوایی کرد لە ٢ی تەمموزی ١٨٣٩ و سوڵتان عەبدول مەجید جێگەی گرتەوە.
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- بزوتنەوەی چاکسازی عوسمانی – محەمەد عەبدول لەتیف بەحراوی
- میژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد زەید بەگ
- میژووی دەوڵەتی عوسمانی – عەلی حەسوون
- دەوڵەتی عوسمانی - محەمەد حەرب.
|
|||||||||||