کۆریای باکوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 40°00′N 127°00′E / 40.000°N 127.000°E / 40.000; 127.000

کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا
Democratic People's Republic of Korea

조선민주주의인민공화국

朝鮮民主主義人民共和國
پایتەختپیۆنگیانگ
ڕووبەر
 -  ١٢٠٬٥٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٥٬٤٩٠٬٩٦٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
لای لێخوڕین ڕاست

کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری پیۆنگیانگە. ناوی وڵات/ کۆماری دیموکراتی میللی کۆریای باکوور

مێژووی دەوڵەت[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە دەسەلاتی داگیرکاری ئمپراتۆریەتی ژاپۆنی ڕزگاری بوو ھەر لەو ساڵە دا بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەو سەردەمە نیوە دروگەی کۆریا بە ھێلێ پانی جوگرافی ٣٨ باکور دا کرا بە دوو بەشەوە، بەشی باکوری سپێدرایە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و باشورەکەشی خرایە ژێر ڕکێفی ولایەتە یەگکگرتوەکانی ئەمەریکاوە و بەو شێوەیەش گەل و خاکی کۆریەکان تا بە ئەمرۆشی لەگە دابێت لە دابەش بوونە ڕزگاری نەبووە.

لە کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار، لە ساڵی ١٩٤٦ دا و لە ژێر کاریگەری و لاسایی کردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکور پارتی کرێکارانی کۆری دامەزرا و ھاوکات لە ژێرچاودێری و بەڕێنوێنی بەرپرسانی مۆسکۆ حکومەتی کاتی دامەزار کە لە لایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەوە و گۆش کرا بوون.

پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٤٨ دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و ھێزەکانی سۆڤیەت، لەو وڵاتە کشانەوە. ھێندەی نەبرد لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکور و باشوری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان، لە باکور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت. پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆریای باکوور ٢٥,٠٢٦,٥٨٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٣٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣.٧ ساڵە. ھەروەھا ٦١ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.