ھیندستان
Coordinates: 21°N 78°E / 21°N 78°E
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
| India
کۆماری هیندستان
|
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
|
|
||||||
| سروودی نیشتمانی:
|
||||||
| پایتەخت | نیودلھی 28°36.8′N 77°12.5′E / 28.6133°N 77.2083°E |
|||||
| گەورەترین | مومبای | |||||
| زمانە فەرمییەکان | هیندی ، ئینگلیزی | |||||
| دەوڵەت | ||||||
| - | سەرۆک کۆماری هیندستان | پراتیبا پاتیل | ||||
| - | جێگری سەرۆک کۆمار | موحەممەد حەمید ئەنساری | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | ٣،٢٨٧،٣٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧) Expression error: Unrecognized punctuation character "�"٫ مایلی چوارگۆشە |
|||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | سەرژمێریی (٢٠١١) | ١،٢١٠،١٩٣،٤٢٢ | ||||
| دراو | ڕووپیەی هیندی (INR) |
|||||
| ناوچەی کاتی | کاتی ستانداردی هیندی (UTC+٠٥:٣٠) | |||||
| لایەنی لێخوڕین | چەپ | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | .in | |||||
| کۆدی تەلەفۆن | ٩١ | |||||
ھیندستان یان ھندستان یان ھیند (بە ئینگلیزی: India) وڵاتێکی گەورەیە لە باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی ئیدارە دەکرێ. پایتەختەکەی شاری دێھلی نۆیە و دراوەکەی ڕووپیەی ھیندییە هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی تیایه هه‌روه‌ها ساڵانه ڕێژه‌یه‌کی زۆر برنج به‌رهه‌م دێنێت، هه‌روه‌ها به‌شێک له خه‌ڵکه‌که موسوڵمانن هه‌روه‌ها وڵاتی هیندستان تاوه‌کو ئێستا هه‌رزانترین لاپتۆپی به‌رهه‌م هێناوه .
پێرست |
جوگرافیا [دەستکاری]
نیمچه دورگه‌ی هندستان ده‌كه‌وێته باشوری ئاسیا و له‌سێ لاوه به ئاو ده‌وره‌دراوه، دراوسێكانی هندستان: له خۆرئاواوه پاكستان له باكوری خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌نگلادش و نیپاڵ و بۆتان له باكوره‌وه چین له باشوره‌وه سنووری ئاویی هاوبه‌شی له گه‌ڵ سریلانكا هه‌یه
دانیشتوان [دەستکاری]
له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه هندستان دووه‌م وڵاتی جیهانه و به گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموكراسی جیهان ناسراوه. له ناو خۆی وڵات به‌رده‌وامبوونی تێكهه‌ڵچون و ئاڵۆزی له نێوان لایه‌نه ئه‌تنی و ئایینیه‌كاندا گورزی كاریگه‌ری له ژیانی سیاسی وه‌شاندووه و هه‌ندێك جار ئه‌م رووداوانه، دیموكراسی و عه‌لمانیه‌تی وڵات روبه‌روی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه.
مێژوو [دەستکاری]
دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك داگیركردن له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و ده‌یان ساڵ له ئابوریه‌كی داخراو، خه‌ریكه هیندستان ده‌بێته زلهێزێكی جیهان. له ساڵی 1947 سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا راگه‌یاند و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پاكستانی لێ جیابۆوه، ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه بووه هه‌وێنی ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كانی ساڵانی دواتر له ناوچه‌كه‌دا له‌وانه سێ شه‌ری گه‌وره له گه‌ڵ پاكستان به هۆی هه‌رێمی كشمیره‌وه له ساڵی 2004 خولێكی نوێی دانوسان له نێوان هه‌ردولا ده‌ستی پێكردوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ناوبه‌ناو هه‌ندێك كرده‌وه‌ی توندوتیژی و ته‌قینه‌وه باڵ ده‌كێشن به‌سه‌ر ئه‌م دانوستانه‌دا، زۆرجار كاربه‌ده‌سته هندیه‌كان ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی پاكستان به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوولا به‌رده‌وام هه‌وڵی ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م گرژیانه ده‌ده‌ن. له ساڵی 1984 ئه‌ندێراغاندی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كاته‌ی هیندستان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی خۆیه‌وه كه له سیكه توندره‌وه‌كان بوون، تیرۆر كرا. هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌یه فه‌رمانێكی سه‌رۆك وه‌زیران بو به سوپا تاكو میلیشیا سیكه‌كان له په‌رستگای ئاڵتونیی له شاری ئامریسار ده‌ربكه‌ن. له ساڵی 1992 تێكدانی مزگه‌وتی بابری له‌لایه‌ن هندیه توندره‌وه‌كان، شه‌رو تێكهه‌ڵچونی موسوڵمان و هیندستانیهكانی لێكهوتهوه. دوای سه‌ربه‌خۆیی هندستان، جه‌واهر له‌عل نه‌هرۆ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری دوای دامه‌زراندنی كۆمارێكی سۆشیالست بوو. جه‌واهر له‌عل نه‌هرۆ له‌م پێناوه‌دا په‌ره‌ی به ژێرخانی ئابوری وڵات‌دا و به‌شێك له‌م سیاسه‌تانه له قۆناغه‌كانی دوایی بوونه بارێكی قورس له‌سه‌ر بوجه‌ی ئه‌و وڵاته. له كۆتایی هه‌شتاكان هندستان ده‌رگاكانی خۆی به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه واڵا كرد. چاكسازی ئابووری و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاندرا. ئێستا زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان له رووی ئابوری و سیاسیه‌وه خوازیاری ئه‌وه‌ن په‌یوه‌ندی پته‌ویان له‌گه‌ڵ هندستان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت چین كه سه‌رده‌مێك دوژمنی هندستان بوو په‌ره‌ی به په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا.
ئابوری [دەستکاری]
هندستان مانگی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه و به ته‌مایه كه‌شتیه‌كی ئاسمانی بنێرێ بۆ سه‌ر مانگ. ئه‌م وڵاته پیشه‌سازی گه‌وره‌ی سینه‌مای هه‌یه كه بینه‌رێكی زۆری له زۆر شوێنی جیهان هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی گونده‌كان هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وارن. هێشتا شێوه‌ژیانی كۆنی ئایینی هندستان باڵی به‌سه‌ر ئه‌م گوندنشینانه كێشاوه كه پێگه‌ی نه‌گۆری هه‌ر تاكێك له زنجیره‌ی پله‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیاری ده‌كات.
ڕاگه‌یاندن [دەستکاری]
دوای كۆتایی هاتنی قۆرخكردنی راگه‌یاندن له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌م پیشه‌یه زۆر پێشكه‌وتووه و رێژه‌ی كه‌ناڵه ئه‌هلیه‌كان له هندستان له زیادبوندان و كه‌ناڵه‌كانی تایبه‌ت به هه‌واڵ بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه. هه‌ندێك له‌م كه‌ناڵانه 24 كاتژمێر به‌رنامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.چه‌ند كه‌ناڵی دیكه‌ش مۆڵه‌تی ره‌سمیان بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌و وا بڕیاره به‌م زوانه ده‌ست به‌كاربن. رادیۆ ئه‌هلیه‌كانیش له زیادبوندان، به‌ڵام ته‌نیا رادیۆی حكومی "ئال ئیندیا " رێگه‌ی پێدراوه هه‌واڵ بڵاو بكاته‌وه. چاپه‌مه‌نیه‌كانی هندستان یه‌كجار چالاك و له‌سه‌ر پێن، له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی چینی مام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگاشدا خوێنه‌ر و ژماره‌ی رۆژنامه‌كانیش له زیادبوندایه. رێژه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی تۆری ئینته‌رنێت له ساڵی 2007 نزیكه‌ی 42 ملیون كه‌س بووه
چاپه‌مه‌نییه‌کان [دەستکاری]
دێكان هێڕاڵد
هندستان
هندستانوستان تایمز
پایۆنیر
ئیندییه‌ن ئێكسپرێس
ئێستیتز مه‌ن
تایمز ئۆف ئیندیا
ئیشین ئیج
ئیندیا توده‌ی
ئاوت لۆك
ته‌له‌فزیۆن [دەستکاری]
دوردارشان-حكومی
زی تی ڤی
ئێستار تی ڤی
سۆنی ئینتێرتینێ مێنت تی ڤی
ئاج ته‌ك-كه‌ناڵی 24 كاتژمێره‌ی هه‌واڵ
نیودلهی تی ڤی
سان نێت وۆرك
ڕادیۆ [دەستکاری]
ئال ئیندیا رادیۆ-حكومی
رادیۆ میرچی
رادیۆ سیتی
رێد ئێف ئێ
سینەما [دەستکاری]
هیند یەکێکە لە چالاکترین ووڵات لە پەخشکردن و دەرهێنانی فیلم کە یەکی لە گەورەترین ڕێکخراوی جیهانی سەرپەرشتی دەکات بەنێوی بۆولیود(بالیڤوود) کە بارەگای فەرمی دەکەوێتە شاری بۆمبای پایتەختی کۆنی هیندستان
هه‌واڵنێری [دەستکاری]
پرێس تراست ئۆف ئیندیا
سه‌رچاوه‌کان [دەستکاری]
|
|||||||||||||||||||||