زستان
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
درەختێکی داپۆشراو بە سەهۆڵ و بەفر لە پۆڵەندا
زستان، یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ، لە دوای پایز دێت، لە نیوەگۆی باکووری زەوییدا دەست پێدەکات لە ٢١ی کانوونی یەکەم تا ٢٠ی ئازار و لە نیوەگۆی باشووری زەوییدا پێچەوانە دەبێتەوە کاتەکەی.
لەم وەرزەدا شەو درێژ دەبێت و ڕۆژ کورت دەبێتەوە لە نیوەگۆی باکووردا، بەڵام ڕۆژ درێژ دەبێت و شەو کورت دەبێتەوە لە نیوەگۆی باشووردا.
ئەم وەرزە جیادەکرێتەوە بە سارد و وسەرما، وەرزی بارینی باران و بەفر و ھەڵکردنی رەشابای سارد و زریانە، ھەر لەم وەرزەدا باڵندەکان کۆچ دەکەن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بۆ دوورکەوتنەوە لە زستان.
| وەرزەکانی ساڵ | |||
| بەھار | ھاوین | پاییز | زستان |