پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا)
پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی:AKP یان Adalet ve Kalkınma Partisi)، پارتێکی ڕاستڕەو و میانەڕەوە لە تورکیا.[١] ئەم پارتە گەورەترین پارتی تورکیایە بە ٣٢٦ پەرلەمانتار.[٢] سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.
پێرست |
[دەستکاری] دامەزراندن
لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن رەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[٣]
[دەستکاری] ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیا
پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[٤]
لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[٥]
لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[٦] [٧]
[دەستکاری] بەستەری دەرەکی
- ماڵپەڕی فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان (تورکی)
- ماڵپەڕی پارتی داد و گەشەپێدان (ئینگلیسی)
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی
- ↑ ماڵپەڕی سبەی
- ↑ پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم
- ↑ پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم
- ↑ براوهی یهکهم" کورد و ئاک پارتی"ن /بههرۆز گهڵاڵی - ماڵپەڕی کوردپرێس
- ↑ ماڵپەڕی سبەی
- ↑ پارتیی داد و گەشەپێدان سەركەوتنی گـــــەورەی بەدەست هێنا و ژمارەی پەرلەمانتارە كوردەكــــانیش زیاتر بوو-ماڵپەڕی ھەولێر