لاتڤیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 57°00′N 25°00′E / 57.000°N 25.000°E / 57.000; 25.000

Republic of Latvia
Latvijas Republika
سروود: Dievs, svētī Latviju!  
God Bless Latvia!
پەڕگە:Latvian National Anthem (instrumental).ogg
ھەڵکەوتەی  لاتڤیا  (dark green) – لە ئەورووپا  (green و dark grey) – لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  لاتڤیا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  لاتڤیا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
ڕیگا
56°57′N 24°6′E / 56.950°N 24.100°E / 56.950; 24.100
زمانە فەرمییەکان Latvian
گرووپە ڕەگەزییەکان (2011) 59.5% Latvians,
27.3% Russians,
3.5% Belarusians,
2.5% Ukrainians,
2.3% Poles,
1.3% Lithuanians,
3.6% others and unspecified[١]
ناوی هاووڵاتی Latvian
دەوڵەت Parliamentary republic
 -  President Egils Levits
 -  Prime Minister Krišjānis Kariņš
Independence from ڕووسیا 
 -  Declared1 November 18, 1918 
 -  Recognized January 26, 1921 
 -  Soviet occupation August 5, 1940 
 -  Nazi German occupation July 10, 1941 
 -  Soviet occupation 1944 
 -  Announced May 4, 1990 
 -  Restored August 21, 1991[٢] 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٦٤,٥٨٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (124th)
٢٤,٩٣٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 1.57% (1,014 km2)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2011 2,229,641[٣] (143rd)
 -  سەرژمێریی 2000 2,377,383 
 -  چڕی 34.3 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (166th)
٨٩٫٠کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $32.513 billion[٤] 
 -  سەرانە $14,460[٤] 
GDP (nominal) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $24.045 billion[٤] 
 -  سەرانە $10,694[٤] 
Gini (2003) 37.7 (medium
HDI (2011) increase 0.805[٥] (very high) (٤٣rd)
دراو Euro (€) (EUR)
ناوچەی کاتی EET (UTC+2)
 -  ھاوین (DST) EEST (UTC+3)
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .lv
کۆدی تەلەفۆن +371
1 Latvia is de jure continuous with its declaration November 18, 1918.

لاتڤیا بە فەرمی کۆماری لاتڤیا، (بە لاتڤی: Latvij) وڵاتێکە دەکەوێتە ناوچەی دەریای باڵتیک لە باکووری ئەورووپا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئیستۆنیا (درێژی سنوور ٣٤٣ کم)، لە باشوورەوە لەگەڵ لیتوانیا (٥٨٨ کم)، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا (٢٧٦ کم)، لە باشووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ بیلاڕووس (١٤١ کم)، و بە سنوورێکی دەریایی لە ڕۆژاوا لەگەڵ سوێددا ھاوبەشە. ژمارەی دانیشتووانی ١،٣١٤،٤٥٨ ،ملیۆن کەسە، و ڕووبەرەکەی ٦٤،٥٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە لە پلەی ١٣٢یەم دایە بۆ گەورەترین وڵاتانی جیھان، یەکێکە لە وڵاتە کەم دانیشتوو و کەم چڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا. پایتەختی لاتڤیا ڕیگایە، زمانی فەرمی زمانی لاتڤیە، دراوەکەی یۆرۆیە کە لە ١ی ١ی ٢٠١٤ گۆڕدرا، کەشوھەوایەکی وەرزی مامناوەندی ھەیە.[٦]

گەلی لاتڤیا باڵتیکین و لە ڕووی چاندەوە پەیوەندییان بە ئیستۆنی و لیتوانییەوە ھەیە. لاتڤیەکان خەڵکی ڕەسەنی لاتڤین لەگەڵ لیڤانییەکانی نەتەوەی فینۆ-ئۆگریک. زمانی لاتڤی زمانێکی ھیندی و ئەورووپییە کە لەگەڵ زمانی لیتوانی تاکە زمانی زیندووی لقی باڵتیکی ئەم بنەماڵەیەن. زمانە ڕەسەنەکانی کەمینەکان زمانی لاتگالی و زمانی لیڤانۆ-ئۆگریک کە نزیکە لە لەناوچوون. لە ڕووی جوگرافیا و زەوی و دانیشتووانەوە لاتڤیا بەخۆشیەوە لە ناوەڕاستە و لە نێوان سێ وڵاتی باڵتیکە: ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا. لاتڤیا مێژووی خۆی لەگەڵ ئیستۆنیا ھاوبەشە لە سەردەمی ئەڵمانی، پۆڵەندی-لیتوانی، سوێدی، ڕووسی، ئەڵمانیای نازی، سۆڤیەت، مەسیحیبوون لە سەدەی ١٣ و چاکسازی پرۆتستانت لە سەدەی ١٦. ھەردوو وڵات شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووسییە نەتەوەییەکانن (٢٧.٤٪ لە لاتڤیا، ٢٦٪ لە ئیستۆنیا)، کە بەشێکیان لە ھاووڵاتیانیان نین. مێژووی لاتڤیا زۆرینەی پرۆتستانتە، جگە لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی لاتڤیا نەبێت کە مێژوویەکی زۆرینەی کاسۆلیکی ھەیە.

لاتڤیا کۆمارێکی پەرلەمانی یەکگرتووە و دابەشکراوە بەسەر ١١٨ بەشی کارگێڕیدا کە لە ١٠٩ شارەوانی و ٩ شار پێکھاتووە. پێنج ناوچەی پلاندانانی ھەیە کە بریتین لە کورزمێ، لاتگەلێ، ڕیگا، ڤیدزمێ و زیمگەلێ. کۆماری لاتڤیا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دامەزراوە، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠–١٩٤١ و ١٩٤٥–١٩٩١ لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و لە نێوان ساڵانی ١٩٤١–١٩٤٥ لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکراون و لکێنراون بە خۆیانەوە. «شۆڕشی گۆرانی»ی ئاشتییانە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ و خۆپیشاندانی «زنجیرەی باڵتیک» لە ٢٣ی ئابی ١٩٨٩ بووە ھۆی سەربەخۆیی دەوڵەتانی باڵتیک. لاتڤیا لە ٢١ی ئابی ١٩٩١دا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند.

لاتڤیا ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا، ناتۆ، ڕێکخراوی ئاسایش و ھاوکاری لە ئەورووپا، سندووقی دراوی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوی بازرگانی جیھانییە و بەشێکە لە ناوچەی شنگن. ئەندامی کۆمەڵەی گەلان بووە لە ساڵانی (١٩٢١–١٩٤٦) و ناوچەی بازرگانی ئازادی باڵتیک (١٩٩٤–٢٠٠٤). ھەروەھا لاتڤیا ئەندامی ئەنجومەنی وڵاتانی باڵتیکە و ھاوکاری سێگۆشەیی نێوان دەوڵەتانی باڵتیک و ھاوکاری باکووری باڵتیک لەگەڵ ئیستۆنیا و لیتوانیا ھاوبەشە.

دوای پاشەکشەی ئابووری لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، لاتڤیا گەورەترین بەرھەمی ناوخۆیی لە ئەورووپا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨–٢٠٠٦دا ھەبوو. لەژێر قەیرانی دارایی جیھانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨–٢٠١٠، لاتڤیا زۆرترین زیانی پێگەشتووە لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپادا، بەو پێیەی بەرھەمی ناوخۆیی نزیکەی ٢٦،٥٤٪ لەو ماوەیەدا کەمیکردبوو. لاتڤیا لە ساڵی ٢٠١٠ نیشانەکانی سەقامگیری ئابووری نیشاندا و نەتەوە یەکگرتووەکان لاتڤیا وەک وڵاتێک دەخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پێوەرێکی گەشەسەندنی مرۆیی زۆر بەرزی ھەیە.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی لاتڤیا ٢,٠٤١,١١١ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١.٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٨ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Etniskais sastāvs un mazākumtautību kultūras identitātes veicināšana". Latvijas Republikas Ārlietu Ministrija. Archived from the original on 12ی Julyی 2011. Retrieved 2 December 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٢ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری FINemb نەدراوە
  3. ^ "Total population". Centrālās statistikas pārvaldes datu bāzes. 2011. Archived from the original on 26ی Mayی 2012. Retrieved 5 November 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ ئ ا ب پ "Latvia". International Monetary Fund. Retrieved 2011-04-30.
  5. ^ "Human Development Index Report 2011". United Nations. 2011. Retrieved 2 November 2011.
  6. ^ ئ ا "لاتفيا", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-06-08, retrieved 2023-07-14
  7. ^ Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.