مەغریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Kingdom of Morocco
المملكة المغربية (عەرەبی)
دروشم: الله، الوطن، الملك
Allāh, al-Waṭan, al-Malik
"God, Homeland, King"
سروود: 
پەڕگە:Anthem of Morocco.ogg

النشيد الوطني المغربي
"Cherifian Anthem"
پایتەختڕەبات
34°02′N 6°51′W / 34.033°N 6.850°W / 34.033; -6.850
گەورەترین شار کازابلانکا
زمانە فەرمییەکان عەرەبی
گرووپە ڕەگەزییەکان  99.1% عەرەب
0.7% ئەوانی تر
0.2% یەھوود [١]
دەوڵەت دەولەتا ئونیتەر، دەمۆکراسیا نوونەری، پادیشاهیا دەستووری
 -  پادشا محەممەد شەشەم
 -  سەرۆک وەزیران عز الدين العثماني
پاشایەتی
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٧١٦،٥٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٧٢،٤٨٧ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 250 km² (0,056%)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2021 37،208،000 
 -  سەرژمێریی 2004 29،680،069 
 -  چڕی 71.6 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (122nd)
١٨٥٫٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $163.181 billion[٢] 
 -  سەرانە $5,069.783[٢] 
GDP (nominal) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $101.767 billion[٢] 
 -  سەرانە $3,161.728[٢] 
HDI (2010) increase 0.567 (medium) (١١٤th)
دراو Moroccan dirham (MAD)
ناوچەی کاتی WET (UTC+0)
 -  ھاوین (DST) WEST (UTC+1)
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .ma
کۆدی تەلەفۆن +212

مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە مەغریب [٣]
ئایینەکان ڕێژە
سوننە
  
٩٩٫٥٪
ئەوانی تر
  
٠٫٥٪

ناونان[دەستکاری]

لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، بەربەرەکان شانشینێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دامەزراند، کە بە شانشینی مۆریس ناسرابوو، لە پێوەندی لەگەڵ وشەی ماورۆس ( بە یۆنانی : Μαύρος)، کە بە واتای ڕەش دێت. ئەم شانشیینە ساڵی ٤٠ دابەش بوو بەسەر تانجەری مۆریتانیا لە باکووری مەغریب و مۆریتانیای قەیسەری لە باکووری جەزائیر، [٤] ئێستا ئەم ناوە بۆ کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بەکاردەھێنرێت. [٥]

ناوی "دەوڵەتی مەغریب" شانبەشانی ناوی "ئیمپراتۆریەتی بەڕێز-الإمبراطورية الشريفة" وەک لە ٢٥ سانتیمی مەغریبیدا بۆ ساڵی ١٩٢٤.

دواتر ئەم وڵاتە بە عەرەبی بە مەغریبی ئەقسا ناونرا [٦] چونکە خەڵکی جیهانی کۆن پێیان وابوو خۆر لە ژاپۆنەوە هەڵدێت ( بە زمانی چینی نیهۆن: شوێنی خۆرهەڵاتن ) [٧] و لە شانشینی مەغریب ئاوا دەبێت ( بە عەرەبی بەناوی المغریب واتە: شوێنی خۆرئاوابوون ). [٨] لە کاتێکدا وڵاتەکە ناوەکەی بە زمانە ئەورووپییەکان لە وشەی لاتینی Morroch ( بە لاتینی : Morroch) وەرگرتووە، کە وەرگێڕانی ناوی Marrakesh. [٩]

ھەندێک جار بە ناوێکی پەیوەست بە پایتەختەکەیەوە ئاماژە بە وڵاتەکە دەکرا: وەک “ تەنجەری مۆریتانیا ”، کە پایتەختەکەی تەنجەر بووە, هەروەها “شانشینی مەراکش” و “شانشینی فەز” لە پەیوەندی لەگەڵ پایتەختە ناسراوەکانی ئەو کاتەدا, و پەیماننامە و بەیاننامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن سوڵتانەکانی مەغریبەوە واژۆ دەکران، ھەندێکجار بە ناوی سوڵتانی مەراکش و ھەندێکجاریش بە ناوی سوڵتانی فەز.

هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا و بۆ ئاماژەدان بە ناوچەی مەغریب بە گشتی، مێژوونووسانی عەرەب لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەستەواژەی “ وڵاتانی مەغریب ”یان بەکارهێناوە [٦] لە کاتێکدا ئەوروپییەکان دەستەواژەی “ کەناری بەربەری ”یان بەکارهێناوە [١٠] [١١] بۆ ئاماژەدان بە سێ ناوچە: مەغریبی خوارەوە ( ئیفریقییە یان تونسی ئێستا)، مەغریب ئەلئەوسەت ( جەزائیری ئێستا)، و مەغریب ئەقسا (شانشینی مەغریبی ئێستایە).

مێژوو[دەستکاری]

زۆرێک لە پاشماوەی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٩١ لە چیای ئیگود دۆزرایەوە، و دوای ئەوەی مێژووەکەیان بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە ساڵی ٢٠١٧ دۆزرایەوە، کە تەمەنیان بە لانیکەم ٣٠٠ ھەزار ساڵە، ئەمەش وایکردووە کە کۆنترین شوێنەواری دۆزراوی ھۆمۆ ساپیێنس بن لە جیھاندا. [١٢]

پێش مێژوو[دەستکاری]

مەغریب لە سەردەمی پێش مێژوودا (ئەو سەردەمەی پێش داھێنانی نووسین) یەک لە دوای یەکبوونی چەند شارستانیەتێکی زانیبوو، کە بەم شێوەیەن: شارستانیەتی ئەچێولی (٧٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی مۆستێری (١٢٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئاتێریا (٤٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئێبەرمۆری (٢١ ھەزار ساڵ پێش زایین). [١٣]

ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی کولتوری ئیبرۆ-مۆریس لە مەغریب و بیابانی گەورە لە باکووری ئەفریقا

لە سەردەمی بەردی ناوەڕاستدا لە نێوان ساڵانی ٢٠ ھەزار بۆ ٥ ھەزار پێش زایین، جوگرافیای مەغریب زیاتر لە ساڤانا دەچوو نەک سروشتی وشکی ئەمڕۆ. [١٤] لە کاتێکدا زۆر شت لەبارەی نیشینگەکان لە مەغریب لەو ماوەیەدا نازانرێت، ھەڵکۆڵینەکان لە شوێنەکانی دیکەی مەغریب ئاماژەن بۆ زۆری دارستانەکان، کە گونجاون بۆ ڕاوچییەکان و کۆکەرەوەکانی بەرووبووم لە سەردەمی بەردی ناوەڕاست، وەک کولتوری قیبتییەکان.[١٥]

لە سەردەمی بەردینی نوێدا لە ساڤانا نیشتەجێ بوو و کولتوری ڕاوچی و شوانەکان گەشەی کرد تا ناوچەکە لە ساڵی ٥٠٠٠ پێش زایین لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەستی بە وشکبوونەوە کرد. ناوچە کەنارییەکانی مەغریب لە سەردەمی بەردینی نوێدا بەشداربوون لە دروستکردنی گۆزە، کە لەو کاتەدا لە سەرانسەری دەریای ناوەڕاستدا باو بوو. ھەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵیکردنی مانگا و کشتوکاڵ و ھەروەھا دروێنەکردن لەم ماوەیەدا دەستیپێکردووە.[١٦] [١٧]

بوومەلەرزەی ٨ی ئەیلوول[دەستکاری]

بوومەلەرزەی بەھێزی شەوی ھەینی ٨ی٩ی ٢٠٢٣ بە گوڕی ٦.٨‒٧ کە ناوەڕاستی مەغریبی ھەژاند و بووە جێی پرسیار چونکە لە ناوچەیەکدا ڕوویدا کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی وا بەھێزی بەخۆیەوە نەبینیبوو، ھەروەھا ئەو زیانە زۆرە مرۆیی و ماددیانەی کە یەک لە دوای یەک ڕوویاندا ئاماژەن بۆ بەھێزی ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی مەغریبی کە ناسراوە بەوەی دوورە لە پشتێنەی بوومەلەرزە.

ئێوارەی یەکشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆیی مەغریب ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی ھەژاندووە بۆ ٢١٢٢ کوژراو و ٢٤٢١ بریندار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کاتدا بۆ گەڕان بەدوای ئەگەری ڕزگاربووان.

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لەو ناوچانەی کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ڕوویانداوە، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان و دوورەدەستەکان. سروشتی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کارەکانی تیمەکانی فریاگوزاری قورس کرد بەھۆی دووری و سەختی گەیاندنی ئامێرە پێویستەکان.

ئەو بوومەلەرزەیەی کە درەنگانی شەوی ھەینی بەشێکی مەغریبی گرتەوە، وێرانکارییەکی بەرفراوانی لە شارۆچکە و گوندەکانی شانشینی مەغریبدا بەجێھێشت و دیمەنی داروپەروو و درز لە ماڵ و شەقامەکاندا دەرکەوتن لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری بە ئەگەری دۆزینەوەی ڕزگاربوواندا دەگەڕێن.

ڕووانگەی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، یەکشەممە کە دەکاتە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ لە دووری ٧٧ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری مەراکشەوە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمار کراوە.[١٨] [١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ethnic groups". World Factbook. Central Intelligence Agency. Retrieved 2009-10-03. ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ "Morocco". International Monetary Fund. Retrieved 2011-05-06.
  3. ^ نەسیری, موژگان (2016). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1.
  4. ^ Richard J.A. Talberts, Barrington Atlas of the Greek and Roman World - p. 457
  5. ^ انظر ويكي مصدر: دستور موريتانيا
  6. ^ ئ ا Morocco in the Sixteenth Century. Longman. 1981. p. 18.
  7. ^ Nussbaum, Louis Frédéric et al. (2005).
  8. ^ "موضع غروب الشمس.
  9. ^ "Regions of Morocco". Retrieved 2007-09-07.
  10. ^ "'The general belief of the world': Barbary as genre and discourse in Mediterranean history". European Review of History: Revue européenne d'histoire. 19 (1). 2012. doi:10.1080/13507486.2012.643607.
  11. ^ "Die „Seeräuberei der Barbareskenstaaten" im Lichte des europäischen und islamischen Völkerrechts". Verfassung und Recht in Übersee / Law and Politics in Africa, Asia and Latin America. 39 (1). 2006. JSTOR 43239304.
  12. ^ Ghosh, Pallab (7 June 2017). "'First of our kind' found in Morocco".
  13. ^ موقع الحكومة المغربية
  14. ^ 1984 D. Lubell.
  15. ^ D. Rubella, Environmentalism and Pi Paleolithic economies in the Maghreb (c. 20,000 to 5000 B.P.), in, J.D. Clark & S.A. Brandt (eds.
  16. ^ تاريخ المغرب تحيين وتركيب - محمد القبلي (بە عەرەبی). Archived from the original on 9 يناير 2020. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  17. ^ Texier, Jean-Pierre (1989-01-01). "Découverte d'Acheuléen ancien dans la carrière Thomas I à Casablanca et problème de l'ancienneté de la présence humaine au Maroc". Comptes Rendus de l Académie des Sciences - Series II. 308. {{cite journal}}: Missing |author1= (help)
  18. ^ https://1-a1072.azureedge.net/news/liveblog/2023/9/10/%d8%a3%d9%83%d8%ab%d8%b1-%d9%85%d9%86-%d8%a3%d9%84%d9%81%d9%8a-%d9%82%d8%aa%d9%8a%d9%84-%d8%a8%d8%b2%d9%84%d8%b2%d8%a7%d9%84-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%ba%d8%b1%d8%a8-%d9%88%d8%aa%d9%88%d8%a7%d8%b5%d9%84
  19. ^ https://1-a1072.azureedge.net/politics/2023/9/9/%d9%83%d9%8a%d9%81-%d8%ad%d8%b5%d9%84-%d8%b2%d9%84%d8%b2%d8%a7%d9%84-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%ba%d8%b1%d8%a8%d8%9f-%d9%88%d9%84%d9%85%d8%a7%d8%b0%d8%a7-%d9%83%d8%a7%d9%86