ئابوور

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئابوور یا ئابووری بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا.[١] لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان ئەکرێ (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لە لایەن بریکارانی جیاجیاوە ئەکرێ. بریکار ئەتوانێ تاکەکەس بێ، ڕێکخراوە بێ، کاسبییەکی تایبەت بێ، یا تەنانەت حکوومەت بێ.

لە ڕابردوودا، وا ئەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری ئەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەکدا تەکنۆلۆژیا (کە ئەتوانێ پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج ئەکرێ داشکێنێ) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون.

ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیکی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار ئەکا.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

چەند تێبینییەک لەسەر ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئابوور ھەیە. ویکیفەرھەنگ پێی وایە ئابوور لە "عبور"ی عەرەبی کەوتۆتەوە.[٢] عەلی نانەوازادە دەڵێ لەوانەیە ئابوور و "ئاپوریشن"ی پاڵەوی بە مانای بەرھەم و داھات ھاوڕیشە بن.[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. Businessdictionary - ئابوور چییە؟
  2. abor لە ویکیفەرھەنگدا
  3. فەرھەنگی ھەرمان، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٣٧.