ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک
خاک | |
---|---|
![]() | |
لۆگۆی خاک | |
خاوەن | نزیک بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
وڵات | ![]() |
زمان | کوردی |
ناوچەی وەشان | ھەرێمی کوردستان |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی |
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک ناوەندێکی بەرھەمھێنان و ڕاگەیاندنی ھزری سەربەخۆیە، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دامەزرا.[١][٢] ناوەندی خاک پتر گرنگی بە بواری ھونەر و وێژەی کوردی دەدات بەتایبەت ھونەر و وێژەی مناڵان، ھەروەھا ئامانجی سەرەکی دەزگاکە کلتور و ڕۆشەنبیری ئازادە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]ناوەندی ڕاگەیاندنی خاک بۆ یەکەم جار لە گەلەری زاموا لە سلێمانی لە ١٩٩٦ لەلایەن د. شێرکۆ عەبدوڵلا و ئاکۆ غەریب و خەڵات عومەر بە پاڵپشتی خاتوو ھێرۆخان ھەوڵی دامەزراندنی بۆ درا، کە دواتر لە ١٩٩٧ وەک کەناڵێکی ناوەخۆیی تەنھا تەلەڤیزیۆنی خاک دەستی بە پەخش کرد، تەلەڤیزیۆنەکە تەنھا دەزگایەکی پەخش نەبوو بەلکو بەشی بەرھەمھێنانیشی ھەبوو کە کاری دەکرد بۆ وەرگێرانی فیلمی بەڵگەنامەیی و سینەما و ئەنیمێ و بەرھەمھێنانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی وکورتە فیلم، دواتر دەزگاکە پەرەی زیاتری پێ درا و بەشی چاپخانەشی بۆ کراوە کە تایبەت بوو بۆ لەچاپدانی پەرتوکە دانسقە و بە بەھاکان، دەزگای خاک بەشی ئەرشیفی زیادکرد کە کاری بریتی بوو لە کۆکردنەوە و ئەرشیف کردنی ڤیدیۆ ونوسراو و وێنەکانی مێژووی کورد، کە سەرەنجام گۆڤاری سیخورمەشی ھاتە پاڵ ئەمیش بەھۆی گرنگی دانی ناوەندەکە بە کاریکاتێر و ھەواڵی تەنزئامێز، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕادیۆی خاک یش دامەزرا، لەدوای ھاتن و فەراھەمبوونی ئەنتەرنێت لە کوردستان ماڵپەری خاک یش چووە پاڵی و بوو بە ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک.[٤]
پێکھاتە
[دەستکاری]ناوەندەکە لە چوار دەزگای سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:
- تەلەڤیزیۆنی خاک
- ڕادیۆی خاک
- گۆڤاری سیخورمە
- ماڵپەڕی خاک
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ دەربارەی خاک، ماڵپەڕی خاک تیڤی، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئەدرەسی میدیاکان، ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=56000&__cf_chl_jschl_tk__=0c658649b0ec2d4f7fc416bd5805f759c03ba2e0-1590185333-0-ATnMqLMSFsfA3jTQyi_Sy-anwPNvwxR5QajopsaLvOLugWFIpSKOKE6JQmBqFkvylfk87lZSS0vNK6K5d_IbfHonphsJYtjmvOnOto8_sz0g7FKL7x7xBrrNRmOC6Y-F4WFi3Tb60xa3ET-OvvjM1wXKqaYyQ7PdQrup-MhBA890Ud-oKjdrntV3eXSWxA5-fsmzUnOSNO1oGsrVXNZO6-DjL__5OcbE7IZNXqLMdKxDuXjgIoXFOHqE8iAgvw2r-Ffl48qwpaO09v_fAQe_AjKAPd-18-cbg-6Ji_0zcM-i74g1VHsN2Ga3vYpDFg6Ocw[بەستەری مردوو ]