پێشمەرگە (فیلمی ٢٠١٦)
پێشمەرگە | |
![]() | |
دەرھێنەر | بێرنارد ھێنری لێڤی |
---|---|
سەرچاوەی چیڕۆک | شەڕی دژ بە داعشی پێشمەرگە |
چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم، شەڕی |
وێنەگری سینەمایی | ئاڵا ھۆشیار |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | کوردستان فەڕەنسا |
زمان | کوردی فەڕەنسی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتی لە بەرلین |
پێشمەرگە فیلمێکی دۆکیومێنتەری - شەڕییە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی. بەڵگەفیلمەکە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٥یە و سازکردنەکەی نزیک ساڵێکی خایاندووە و زۆربەی شەڕەکانی تێدایە و لە جەلەولا ھەتاکوو شنگال کاری وێنەگری بۆ کراوە و ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ لە شێست و نۆھەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی کان، دوو جار نمایش کراوە؛ ئاڵا ھۆشیار کە جگە لە کاری وێنەھەڵگرتنەوە، لە فیلمەکەشدا ڕۆڵی بینیوە، میوانداری کرابوو و وەکوو نوێنەری کورد بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدار ببوو[١]؛ و دوای ئەوە لە فێستیڤاڵ و شار و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی دونیا دونیا وەکوو: فەرانسە (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦)، لەندەن، نیویۆرک (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) و سێربیا پیشان دراوە[٢][٣]؛ ھەروەھا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆری نوێنەرانی عێراق و تورکیا،[٤] لە ڕێکەوتی ٢٨–٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان[٥][٦]و لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨یش لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش کراوە[٧][٨]؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یش بە بەشداریی دیپلۆماتی زۆربەی وڵاتەکان، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر پیشان دراوە. فیلمەکە باس لە ھێز و خۆڕاگریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەمبەر داعش دەکات و قارەمانە سەرەکییەکەی شەھید مەغدید ھەرکییە.[٩][١٠]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ئاڵا ھۆشیار: بە فیلمی پێشمەرگە نوێنەرایەتی کورد لە فێستیڤاڵی کان دەکەم". westganews.net. Retrieved 2021-11-22.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "فیلمی پێشمەرگە لە فەرەنسا نمایش دەکرێت". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-11-22.
- ^ "فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی فیلمی ئەمریکا نمایش دەکرێت". Zagros News Agancy. Retrieved 2021-11-22.
- ^ "ناوی پێشمەرگە شوێنی وڵاتانی جیھان دەگرێتەوە". Katnews (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-22.
- ^ "فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی، بەرەبەیانی چوارشەممە لە نەتەوەیەکگرتووەکان نمایشدەکرێت و تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕووماڵی دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-11-22.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "فیلمی پێشمەرگە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا". kurdistanmedia.com. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت". witebej.com. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ میدیا, گوڵان. "فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2021-11-22.
- ^ Frater, Patrick (16 May 2016). "Cannes Adds Bernard-Henri Levy's 'Peshmerga' to Official Selection". Variety.
- ^ "بێرناد لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەباتە کۆنگرێسی ئەمریکا". www.sharpress.net. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.