فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن (بە ئینگلیزی: The London Kurdish Film Festival (LKFF)) یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردییە کە لە ٢٠٠١ەوە دەستی پێکردووە[١] و لەندەندا بەڕێوە دەچێ. ئامانجی فێستیڤاڵ، کە لە لایەن گرووپێک لە کەسانی خۆبەخشەوە بەڕێوە دەبرێت، یارمەتیدانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی سینەمای کوردییە. ئەم فێستیڤاڵە ھەر فیلمێک لە لایەن دەرھێنەرانی کوردەوە لەسەر ھەر بابەتێک کرا بێت و ھەروەھا فیلمی درێژ و کورتەفیلم و فیلمی دۆکیومێنتییەوە لەسەر کورد کە بەرھەمی دەرھێنەرانی غەیرەکوردن بن پێشاندەدات.[٢] لە سینەماکانی لەندەن بە تایبەت لە سینەمای ڕیۆ لە ڕۆژھەڵاتی لەندەندا بەڕێوە دەچێ.
خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن[دەستکاری]
- یەکەم (٢٠٠١): ٩ تا ١٥ی تشرینی دووەم
- دووەم (٢٠٠٢): ١٥ تا ٢٨ی تشرینی دووەم
- سێیەم (٢٠٠٤): ٢٢ی تشرینی یەکەم تا ٤ی تشرینی دووەم
- چوارەم (٢٠٠٦): ٨ تا ١٤ی کانوونی یەکەم
- پێنجەم (٢٠٠٧): ٣٠ تشرینی دووەم تا ٦ی کانوونی یەکەم
- شەشەم (٢٠٠٩): ٢٠ تا ٣٠ی تشرینی دووەم
- حەوتم (٢٠١١): ١٧ تا ٢٧ی تشرینی دووەم
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٤ی شوباتی ٢٠١٧. Retrieved ١٩ی ئابی ٢٠١٠. Check date values in:
|access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. Unknown parameter
|ڕێکەوتی بەدەستھێنان=
ignored (help); More than one of|ناونیشان=
and|title=
specified (help); Check date values in:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. Retrieved ١٩ی ئابی ٢٠١٠. Check date values in:|access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.