سێرۆ
سێرۆ | |
---|---|
Serow - سِرُو - Sêro | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | سۆما و برادۆست |
گوندەوار | برادۆست |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠٠ز |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری شارەدێ | سەعید حەقیقی عەلیکانی |
بەرزایی | ١٬٥٩٣ مەتر (٥٬٢٢٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١٬٥٠٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
سێرۆ شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری برادۆست، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی سۆما و برادۆستە.
ئەم شارەدێیە لەبەرئەوەی لە سەرسنوری دەستکردی نێوان ئێران(ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و تورکیا(باکووری کوردستان) ھەڵکەوتووە جێگەی بازرگانییەکی گرنگە بەتایبەت بووەتە جێگەی ساخکردنەوەی جلی تورکی، لەبەرئەوەش ئەم شارەدێیە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات لە سەرانسەری وڵاتی ئێرانەوە بۆ بازاڕکردنی کاڵای تورکی، شارەدێی سێرۆ (٥٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شاری ورمێوە،
ناو
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی (٢٠٠٠ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (٢٠٠١ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە. ئەم شارەدێیە دروستکرا لە یەکگرتنی گوندەکانی (سێڕۆ و ناوجھان و بھیک و کۆراوە).
جوگرافیا
[دەستکاری]سێرۆ ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی گەنگەچین.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی خانک.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی کووڕانە.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی باژێڕگامەزن لە باکووری کوردستان.[٣][٤][٥]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (١،٥٠٨) کەس و (٢٧٩) خێزان بووە.[٦]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی و زاری کرمانجی دەدوێن.
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ https://books.google.iq/books?
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی ورمێ
- گوندەکانی ئێران بەپێی شارستان
- گوندەکانی کوردستان بەپێی شارستان
- گوندەکانی شارستانی ورمێ
- گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
- شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی ورمێ