سوزان ھێوارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوزان ھێوارد
بە ئینگلیزی: Susan Hayward
لەدایکبوون٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٧
بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٤ی ئازاری ١٩٧٥(١٩٧٥-٠٣-١٤) (٥٧ ساڵ ژیاوە)
ھۆلیوود، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونEdythe Marrenner
ھۆی مەرگشێرپەنجەی مێشک
ھاوسەرJess Barker
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، نمایشکار، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پەروەردەProspect Heights High School، Erasmus Hall High School
دەستپێکی چالاکی١٩٣٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢
ئەندامی حیزبیCalifornia Republican Party
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
وێبگەhttp://www.susanhayward.com
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

سوزان ھێوارد (٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٧–١٤ی ئازاری ١٩٧٥) خانمەکتەر و نمایشکارێکی جلوبەرگی ئەمریکی بوو. ئەو زیاتر بە ڕۆڵگێڕان لەو فیلمانە ناوی دەرکردبوو، کە لە چیڕۆکی ڕاستەقینە وەرگیرابوون. سوزان یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.

دوای کارکردنی لە بواری نمایشکردنی جلووبەرگ، سوزان لە ساڵی ١٩٣٧ نیویۆرکی بەرەو ھۆڵیوود جێھێشت. لە سەرەتادا تاقیکردنەوەی بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی کارەکتەر سکارلێت ئۆ'ھارا بۆ فیلمی (Gone with the Wind) کرد، بەڵام نەیتوانی ڕۆڵەکە وەربگرێت.[١] دواتر سوزان بەڕۆڵی زۆر کورت دەرکەوت و لە ھەندێک لەو فیلمانە ناویشی نەھێنرا، پاشان لەگەڵ کۆمپانیای ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلم وارنەر برۆس ئەنجامدا.[٢] لە ساڵی ١٩٣٨، لە فیلمی (Girls on Probation) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت، لە فیلمەکەدا ڕۆناڵد ڕێیگن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕا. دواتر لە کۆتایی چلەکانی سەددەی بیستەم، سوزان بە ڕۆڵگێڕانە درامییەکانی تواناکانی خۆی دەرخست، ھەروەھا لەو دەمە پێنج جار بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار. لە ساڵی ١٩٥٨، لە فیلمی دەمەوێت بژیم! (I Want to Live!)، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر.[٣]

سوزان لە ١٤ی ئازاری ١٩٧٥، بەھۆی شێرپەنجەی مێشکەوە کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "From the Archives: Susan Hayward Dies; Received Oscar in 1959". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 1975-03-15. Retrieved 2019-09-24.
  2. ^ Wilson, Steve (2014-09-01). The Making of Gone With The Wind (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. ISBN 978-0-292-76126-1.
  3. ^ "NY Times: I'll Cry Tomorrow". NY Times. Retrieved 2013-12-06. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.