زارێ
ڕواڵەت
(لە زارەەوە ڕەوانە کراوە)
زارێ Zarê | |
دەرھێنەر | ھامۆ بێکنازاریان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ھامۆ بێکنازاریان |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦ یەریڤان |
ماوەی فیلم | ٦٩ خولەک |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت |
زمان | بێدەنگ |
زارێ (بە ئەرمەنی: Զարե، بە کوردی: Zarê) فیلمێکی درامیی سۆڤیەتی ئەرمەنستانە، لە دەرھێنانی ھامۆ بێکنازاریان و لە ساڵی ١٩٢٦ بەرھەم ھاتووە. زارێ یەکەم فیلمی ئەرمەنییە کە باس لە چاندی کوردی بکات. زارێ لە دەقێکی ھەر بەو ناوە وەرگیراوە لە نووسینی ھاکوب قازاریان.[١]
چیرۆک
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە کوڕە کوردێک و ھاوڕێکەی دەکات کە لە پێناو ئەوینداری کیژێکدا ڕکابەری دەکەوێتە نێوانیان.[٢]
کاست
[دەستکاری]- ماریا تێنازی بەڕۆڵی زارێ
- ھراکیا نێرسیسیان بەڕۆڵی سایدۆ
- ئاڤێت ئاڤێتیسیان بەڕۆڵی سلۆ
- ئۆلگا گولازیان بەڕۆڵی لەتیف خانوم
- مانڤێل مانڤێلیان بەڕۆڵی مستۆ
- نینا مانوکاریان بەڕۆڵی نانۆ
- ھامبارتسوم خاچانیان بەڕۆڵی خدۆ
- م. گاراگاش بەڕۆڵی تەیمور بەگ
- ئارام ئەمیربەکیان بەڕۆڵی تۆمارەوان
- ش. گوراماشڤیلی بەڕۆڵی پۆلیس
- ئاماسی مارتیرۆسیان بەڕۆڵی زوربا
- م. ئاغامالۆڤ بەڕۆڵی شێخ
- ن. بارێس بەڕۆڵی سەرۆکی ئویەست
- ن. ئاغامبەکیان بەڕۆڵی خۆشەویستەکەی زارێ
- س. گەڤۆرگیان بەڕۆڵی ژنەکەی زوربا
ئەمەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bakhchinyan، Artsvi. «Zaré and Kurds-Yezids. The representation of the Kurds in two Soviet Armenian films». Cinergie – Il Cinema e le altre Arti (بە ئینگلیزی) (7): 105–111. doi:10.6092/issn.2280-9481/6978. ISSN 2280-9481.
- ^ «Zare». web.archive.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |