داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ
ڕواڵەت
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
٢٠٢٤
[دەستکاری]کانوونی یەکەم
[دەستکاری]تشرینی دووەم
[دەستکاری]تشرینی یەکەم
[دەستکاری]- ٨ی تشرینی یەکەم – جۆن ھۆپفیڵد و جێفری ھینتۆن خەڵاتی نۆبێلی فیزیکیان بەھۆی لێکۆڵینەوەکانیان لە فێربوونی مەکینە بۆ تۆڕی دەماریی دەستکرد وەرگرت.
- ١ی تشرینی یەکەم – لە درێژەی گرژییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناویندا، ئیسرائیل ھێرشی وشکانیی بۆ سەر لوبنان ئەنجامدا و ئێرانیش بە ھاویشتنی مووشەکی بالیستیکی لە چەندین شەپۆلدا ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
ئەیلوول
[دەستکاری]- ٢٧ی ئەیلوول – حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تیرۆر کرا.
- ٢٣ی ئەیلوول – لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا لە لوبنان، نزیکەی ٦٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٧ی ئەیلوول – بەھۆی تەقینەوەی پەیجەرە بەکارھێنراوەکان لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵڵاوە لە سووریا و لوبنان، لانیکەم ٤٢ کەس کوژران و ھەزاران کەسیش بریندار بوون.
- ١٦ی ئەیلوول – لە ئەورووپای ناوەندی بەھۆی زنجیرە لافاوێک لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا، ١١ کەس بێسەروشوێن بوون و چەند شارۆچکەش کەوتنە ژێر ئاو.
- ١٢ی ئەیلوول – مەسعوود پزیشکیان وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.
- ١١ی ئەیلوول – ئەلبێرتۆ فوجیمۆری سەرۆک کۆماری پێشووی پێروو لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
ئاب
[دەستکاری]- * ١٠ی ئاب – ڕێبوار تەھا وەک پارێزگاری کەرکووک ھەڵبژێردرا و بەھۆیەوە لایەنە کوردەکان دوای ٧ ساڵان توانییان ئەو پۆستە بگرنەوە دەستیان.
- ٥ی ئاب – شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادێش بەھۆی خۆپیشاندانەکانی دژی دوەڵەتەکەی بەرەو ھیندستان ھەڵھات و لە پۆستەکەی کشایەوە.
- ١ی ئاب – ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانیان ٢٦ بەندکراویان ئاڵوگۆڕ پێکرد.
تەممووز
[دەستکاری]- ٣١ی تەممووز – ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئێران تیرۆر کرا.
- ٢٦ی تەممووز – ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە پاریس دەستیپێکرد.
- ٢١ی تەممووز – جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ کشایەوە.
- ١٣ی تەممووز – دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
- ٦ی تەممووز – مەسعوود پزیشکیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
- ٥ی تەممووز – پارتی کرێکاران بە سەرکردایەتیی کیەر ستارمەر لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
حوزەیران
[دەستکاری]٤ی حوزەیران – نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی ھیندستان جارێکی دیکە لە ھەڵبژاردنی سەرانسەریی ھیندستان سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
ئایار
[دەستکاری]- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
نیسان
[دەستکاری]- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئازار
[دەستکاری]- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ٢٢ی ئازار – لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا، لانیکەم ١٤٠ کوژران و ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شوبات
[دەستکاری]- ٧ی شوبات – ئیلھام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم وەکوو سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ھەڵبژێردرایەوە.
کانوونی دووەم
[دەستکاری]- ٣١ی کانوونی دووەم – عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بەھۆی دزەپێکردنی نھێنییەکانی دەوڵەت سزای ١٠ ساڵ و بەھۆی گەندەڵیشەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
- ٢٩ی کانوونی دووەم – چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی و موحسین مەزڵووم لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارەدران.
- ٢٥ی کانوونی دووەم – دوای ئەوەی باڵەکانی ھەلیکۆپتەری بلیمەت زیانیان پێگەیشت، ناسا ئەرکی ھەلیکۆپتەرەکەی لە مەریخ کۆتاییی پێھێنا.
- ١٩ی کانوونی دووەم – مەکۆی گەڕانچیی مانگی دەزگای بۆشاییی ژاپۆن بە سەرکەوتوویی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە.
- ١٨ی کانوونی دووەم – لە کاردانەوەی ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی پاکستان، ھێزی ئاسمانیی پاکستان ئۆپەراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچاری لەناو خاکی ئێراندا ئەنجامدا.
- ١٦ی کانوونی دووەم ‒ سپای پاسدارانی ئێران لەناو خاکی پاکستاندا چەند ھێرشێکی ئەنجامدا و بەھۆیەوە دوو منداڵ کوژران.
- ١٥ی کانوونی دووەم ‒ لە ھێرشێکی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ھەولێر، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
- ١٢ی کانوونی دووەم ‒ دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامدرا.
- ٧ی کانوونی دووەم ‒ یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی، فرانتس بێکنباوەر لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٣ی کانوونی دووەم ‒ لە چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، تەقینەوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی شاری کرمان لە وڵاتی ئێران، دەبێتە ھۆی کوژرانی دەیان کەس.