خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا
دەرھێنەرشوان عەتووف
بەرھەمھێنەرسۆران عوسمان
نووسەرشوان عەتووف
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییئاوات شەریف
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
سۆ مارکێتینگ
دەرچوون٢٠٢٤ (دیار نییە)
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
زمانکوردی

خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا فیلمێکی ڕۆمانسی-کۆمیدیی کوردییە لە نووسین و دەرھێنانی شوان عەتووف.[١] هەریەکە لە ماھیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، ڕێشان حەمۆ، سروشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم، و ژاڵە ڕەسووڵ بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدارن. [١][٢]

کورتە[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە نەمانی خۆشەویستی و ماڵوێرانییەکان دەکات کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتن بەھۆی کۆرۆناوە.[٣]

ئەکتەران[دەستکاری]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، و لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست بە وێنەگرتنی کرا.[١][٤] فیلمەکە بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای ئاری وێنە دەگیرێت، کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق و کوردستان بەکاردێت، کە بە کوالێتیی ٤،٦کەی وێنەدەگرێت.[٥] فیلمەکە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە باشووری کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٣]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

سەرەتا فیلمەکە بڕیار بوو لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٤دا لە کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٦] بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی مووچە لە هەرێمی کوردستان ئەوا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Corporation, Nalia. "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا شوان عەتوف، ماھیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا کۆدەکاتەوە". nrttv.com. Retrieved 2023-08-02.
  2. ^ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" بەرھەم دەھێندرێت و ماھیر حەسەن و چەند ھونەرمەندێکی دیکە بەشدارن., retrieved 2023-08-02
  3. ^ ئ ا "لە سلێمانی بەرھەمھێنانی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' راگەیێندرا". www.rudaw.net. Retrieved 2023-08-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ئەمڕۆ وێنەگرتنی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەستپێدەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2023-08-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Corporation, Nalia. "وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست پێدەکات". nrttv.com. Retrieved 2023-08-02.
  6. ^ "'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت". www.rudaw.net. Retrieved 2024-03-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) دواخرا". speemedia.com. Retrieved 2024-04-27.
  8. ^ "فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" بۆ جەژن نمایش ناکرێت". +964. 2024-03-25. Retrieved 2024-04-27.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]