فەقرەقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەقرەقا (فەخرەقا) لە ١٥ کیلۆمیتری باکوری ڕۆژھەڵاتی مەھاباد و لە سەر رێی مەھاباد - میاندواو و لە باشووری شارەدێی ئیندرقاش لە ناوەراستی کێوێک ھەڵکەوتووە.

ڕۆژاوای فەقرەقا

"ئیشتاین" سەبارەت بە حەوشەی پێگەکانی سەر بەرزاییەکە دواوە و "کلایس" چەند پلانێکی لێ کێشاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ دا کە دێمۆرگان پلانێکی گشتی بە ھەموو وردە کارێکانی ناو ئەو گڵکۆیە و کۆڵەکەکانی لەگەڵ کۆپیەک لە دەست نووسەکەی "راولینسۆن" کە لەوان دواوە دەر کرد. "سی اف لێمان ھاپت" لە ساڵی ١٨٩٨ دا ھاوکات لەگەڵ گەشتێکی لێکۆڵێنەرانەدا سەبارەت با ئەرمەنییەکان، گڵکۆکەی بەڕێکی پێوا. "ھێرتسفێڵد" بە پێی ئەو پلانانەی پێشوو ھێندێ پلانی­تری داڕشت کە بە گشتی زۆر جێگای متمانەن و لە ھەموو لێکۆڵینەوەکانی دوایی لە سەر ئەو گڵکۆشاخە کەڵکی لێ­وەرگیراوە.

پێناسەی کۆشک و بنیاتمانی قەبرەکە[دەستکاری]

بنیاتمانی گڵکۆی فەقرەقا پێک­ھاتووە لە بەر ھەیوانێک لە پێشەوە و وەتاغی لە پشتەوە. کە قەبرەکان لەوێدان. ئەم گڵکۆیە تەنیا وێنەیەکە لە قەبرەشاخ کە تا ئێستا لە ئێران دۆزراوەتەوە و دیوی دەرەوە و ژورەوەی کۆڵەکەی ھەیە و ھیچی بە بەرەوە ھەڵنەچندراوە. کۆڵەکەکانی دیوی دەرەوەی گڵکۆکە لەسەر شاخێکی رێککراو داندراوە کە بەرزایی ئەم شاخە ٤.٧٠ میترە و رێک بەقەد باری پانی دەرەوەی گڵکۆکەیە. چوار دەوری ئەم ھەیوانە لاشیپانێکی ھەیە ٢٢ سانت پانە و ئەو سەراوسەریشی دەچێتەوە سەر سەکۆی دوو پێپلیکانی بەر ھەیوانەکە. [١]

پیشەنگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
  1. ^ کتێبی کۆمەڵە شوێنەواری مێژوویی،کوتووریی مەھاباد (ایزیرتۆ ٢)