سەیفەدین خان موکری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەیفەدین خانێ موکری، حاکمی ساوجبڵاغی موکری(سابڵاغ)(١٣٠٨-١٢٨٠) بۆماەویکی کۆرت و خاوندارەی شاری بۆکان بووە ھەروھا قەڵای سەردار بە حوکمی ئەو دروست کراوە.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

دوای مردنی باوکی (عەزیزخان موکری)، لە تەمەنێکی کەمدا لەلایەن ناسردەدین شاوە کرایە سەردار موکری واتە حاکمی ساوجبڵاغی موکری و ناوچەکە بووە، خاوەنی بیر و ھوشێکی زۆر بوو و زمانەکانی تورکی، فارسی، عەرەبی و تا ڕادەیەکیش ئینگلیزی و ئاڵمانی و فەرانسەیی دەزانی و زانستی مەنتقی لای مەلای پیرەباب خوێندبوو.

سەیفەدین خان ئۆگرییەکی زۆری بە ئاودانی وڵات بە تایبەت شاری بۆکان ھەبوو، گوندی سەردارابادی ئاوەدان کردەوە و قەڵای سەردار و مزگەوتی جامیع و ھەروھا حەوزەگەورەی لە بۆکان ساز کرد.[١]

لە ئاکامدا بە دەستی خێزانەکەی خۆی بە ناوی حوسنی جیھان خانم کە کچی مظفرالسلطنە و خزمی خۆی بوو، دەرمان داوکرا و بە جوانەمەرگی سەڕدی ناوێەوە، گلکۆی سەیف لە گومبەزی سەردار شاری بۆکانە.[١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ڕەحمان مەحەمددیان، بۆکان لەسەدەی بیستمدا، پەڕی١٧