عەزیزخان موکری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەزیزخان موکری

عەزیزخان موکری کوڕی محەممەدسوڵتانی موکرییە کە ڵە ساڵی ١٢٠٧ کۆچی مانگی بەرانبر ساڵی ١٧٩٢ زاینی لە گوندی نستانی سەر بە سەردەشت لە دایک بووە، لە بیست ساڵاندا لە گەڵ فەڕوخانی برازای بە سەفەرێک (بو تەورێز) ھاتۆن بو شاری بۆکان و چەند ڕۆژ ماوەتەوە. لە سەرتای ھاتنی بۆ نێو کاروباری دەوڵەتی لە فەوجی شەشەمی شاری تەورێز پلەی یاوەرییان داوەتێ و دواتر بۆتە سەرھەنگ. پاشان لەگەڵ کچی ئەمیرکەبیر سەرۆک وەزیری ناسرەدین شا زەماوەندی کردووە ولەبەر لێوەشاوەیی بۆتە وەزیری بەرگری (شەڕ) پاش تەمەنێک خزمەت بە وڵات، لە ئاکامدا ناسرەدین شا بە خانەدانی میرزائاغاخانی نووری، سەرەک وەزیرانی دوای ئەمیرکەبیر، سەرداری لەپلەی دەوڵتی لابرد و ئەویش گەڕایەوە لای خزمەکانی خۆی لە سەردەشت و لە ڕۆژی پێنج شەممە بیستەمی شەواڵی ١٢٨٧ی مانگی(١٨٧٠ زایینی) لە تەورێز کۆچی داویی کرد ولە مقبره الشعراء ی شارەکە بە خاک سپێردرا. قەڵای سەرداری شاری بۆکان بەفرمانی عزیزخان لە سالی ١٢٤٧ سازکەراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]