حیزبی توودەی ئێران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب توده ایران) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە. ئەم حیزبە وەکوو میراتبەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٢٠) لە ساڵی ١٣٢٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی ٥٣ کەسی لە چالاکانی چەپخواز و نەتەوەخوازی ئێران وەکوو: سڵێمانمیرزا ئەسکەندەری، ئیرەج ئەسکەندەری، بوزورگ عەلەوی، ئیحسان تەبەری، خەلیل مەلیکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و ڕەزا ڕادمەنش. ئامانە زۆربەیان لە سەردەمی ڕەزا شا یان لە زیندان بوون یان بە شوێنیانەوە بوون.

ئێستاش حیزبەکە ھەر ھەیە، بەڵام زۆر لاوازتر لە جارانی خۆیە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی چالاکی و نایاسایی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە و تیابردنی زیندانییە سیاسییەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]