دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٩٨٤ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
ئەنجلینا جۆولی (بە ئینگلیزی: Angelina Jolie، گۆکردن: /dʒoʊˈliː/؛ پێشتر: جۆولی پیت، لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥) خانمەکتەر، فیلمساز و چاکەکارێکی ئەمریکییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێک وەک گرانترین ئەکتەر لە لوتکەی خانمەکتەرەکانی ھۆلیوود ناوی ھاتووە.
ئەنجلینا لەیەکەم فیلمیدا بە منداڵی لەپاڵ باوکی دەرکەوت، کاتێک لەفیلمی لووکین تو گێت ئاوت (١٩٨٢)ی دەرھێنەر جۆن ڤۆیت (باوکی) بەشداربوو، بەڵام ژیانی کارکردنی لە فیلم دوای دە ساڵ لەو فیلمە دەستیپێکرد، ئەمەش کاتێک بەفیلمێکی تێچوو کەم بەناوی سایبورگ ٢ (١٩٩٣)، دواتر لەیەکەم ڕۆڵی سەرەکی خۆیدا بەفیلمی ھاکەرز (١٩٩٥) بەشداربوو. دواتر لەچەند فیلمێکی ژیاننامەیی بەشداربوو لەوانە؛ جۆرج والاس (١٩٩٧) و جیا (١٩٩٨)، کە بوونە جێگای بایەخی ڕەخنەگران، ھەروەھا بەھۆی بەشداریکردنی لەفیلمی گێرل، ئینتەرپتد (١٩٩٩) ئەوا خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین کچەئەکتەری پاڵپشت. دواتر بەشداربوو لە فیلمی لارا کرۆفت: تۆمب ڕایدەر (٢٠٠١) بە کارەکتەری یاری ڤیدیۆیی لارا کرۆفت، ئەمە وایکرد ناو و ناوبانگی بگاتە لووتکەی کچەئەکتەرەکانی ھۆلیوود. دواتر بەردەوامی بە فیلمە ئاکشنەکانی دا بەبەشداربوونی لەفیلمەکانی؛ مستەر & مسز سمیت (٢٠٠٥)، وانتد (٢٠٠٨) و ساڵت (٢٠١٠)، ھەروەھا پێشوازییەکی باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کاتێک لە دوو فیلمی درامی دەرکەوت بەناوەکانی؛ ئە مایتی ھارت (٢٠٠٧) و چێنجلین (٢٠٠٨)، کە ئەمەی دووەم، وایکرد جوولی ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانی ئەو، لە فیلمی مالیفیسنت (٢٠١٢) بوو. لە دەیەی ٢٠١٠، ئەنجلینا کارەکانی لەسینەما فراوانترکرد بۆ دەرھێنان، سیناریۆنووسین، بەرھەمھێنان لەفیلمەکانی ئن زە لاند ئۆف بلەد ئەند ھەنی (٢٠١١)، ئەنبرۆکن (٢٠١٤)، فێرست زەی کیلد مای فازەر (٢٠١٧).
لە پاڵ کارکردنی لەفیلم، جۆولی خەریکی کارە مرۆڤایەتییەکانە، بۆ ئەوەش خەڵاتی جان ھەرشۆلتی مرۆڤایەتی پێدراوە، ھەروەھا شانازی قەدیس میخائیل و قەدیس جۆرج (DCMG) وەرگرتووە، لەگەڵ چەند خەڵاتی دیکەش. ئەنجلینا لە چەندین بوار کاردەکات، لەوانە ژینگە، پەروەردە، مافەکانی ژنان، و دیارترین کاریشی وەک کەسایەتی چاکەکار کاردەکات لەگەڵ کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR).
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٦٧ – یەکەم جار لە مێژوودا یەکەم ئامێری دەستکرد بۆ ڕاکێشانی پارە لە شاری لەندەن، پایتەختی ئینگلتەرا داندرا.
- ١٩٨٨ – شاکر فەتاح بە دەستی ڕژێمی بەعس شەھید کرا.
- ٢٠٠٧ – تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی ئینگلتەرا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، دواتریش گۆردن براون شوێنی گرتەوە.
- … کە لە کاتێکدا بۆلیڤیا وڵاتێکی دەورەدراوە و ڕێگای بە دەریاوە نییە، بەڵام ھێزی دەریاییی خۆی ھەیە؟