بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیخوان موسلمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیخوان موسلمین
ناوی عەرەبیالإخوان المسلمون
ناوی ئینگلیزیMuslim Brotherhood
سەرکردەمحەممەد بەدیع
مەحموود عزەت ئیبراھیم
محەممەد ڕیاز شەقفا
ئیبراھیم مونیر
وتەبێژجیهاد حەداد (پێشتر)
محەممەد تەڵعەت
دامەزرێنەرحەسەن بەنا
دامەزراندن٢٢ی ئازاری ١٩٢٨
شوێنگەی سەرەکیقاھیرە، میسر
ئایدۆلۆژیائیسلامیزمێکی سونیی[١]
دژە کۆمۆنیزم[٢]
شۆپپارێزی
شۆپپارێزی کۆمەڵایەتی
ڕاستڕەو[٣][٤]
دژە زایۆنیزم
ڕەنگەکانسەوز
ماڵپەر
https://www.ikhwanonline.com/
ئاڵای حیزب

ئیخوان موسلمین یان کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان کۆمەڵەیەکی ئیسلامی ڕامیاریی سوننییە بنکەی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیھان ھەیە، لە ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن حەسەن بەنا لە میسر دامەزرا،[٥] کاریگەری ئایدۆلۆژیای بەننا و ئیخوان لە سنووری میسر تێپەڕیداوە و بەسەر چەندین ڕێکخراوی ئیسلامی خێرخوازیی و ڕامیاریی باڵی کێشاوە، ھەموویان لەژێر یەک ناودا کارناکەن.[٦]

لە سەرەتادا کۆمەڵەکە کاری بڵاوکردنەوەی ئیسلام، نەھێشتنی نەخوێندەواری، دروستکردنی نەخۆشخانە و گەشەپێدانی بازرگانی بچووک بوو. دواتر ھاتە ناو گۆڕەپانی ڕامیارییەوە، ئامانجی ڕامیارییان وەدەرنانی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بوو لە میسر، لەپاشان دامەزراندنی وڵاتێک بوو بەپێی شەریعەتی ئیسلام.[٧]

گرووپی ئیخوان بەردەوام بووە لە گەشەکردن لە نێو وڵاتانی عەرەبی، ئەمەش وێڕای ئەو بەربەستانەی کە ھاتنە پێشییەوە لە سەرەتای ١٩٤٨ تاکوو ئەمڕۆ، کە پلانی کووشتن و تیرۆرکردنیان لەدژدا گێڕدراوە.[٨] دواتر بۆ ماوەیەک ئیخوان بەرەو لاوازی چوو تاکوو کۆتایی ھاتنی جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧، کاتێک شەپۆڵی ئیسلامی بەرەبەرە زاڵ دەبوویەوە بەسەر ناسیۆنالیزمی عەرەبی ئەمەش لە پاش شکستی عەرەب بوو لە بەرامبەر ئیسرائیل.[٩] لەوکاتەدا ئیخوان لەلایەن سعودیە پشتگیری دەکرا بەوەی ھەردووکیان لەدژی سیستمی کۆمۆنیزم بوون.[١٠]

دوای ساڵانێک لە دژایەتیکردنی ئیخوان لەلایەن حکوومەتە عەرەبییەکان، لەگەڵ ھاتنی ناڕەزایییەکان و بەھاری عەرەبی ئەوا ئیخوان جارێکی دیکە توانی خۆی بەیاسایی بکاتەوە لەنێو چەند وڵاتێکی عەرەبی. لە ساڵی ٢٠١٢، محەممەد مورسی توانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر بباتەوە و ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەمەش ناوبراو بوو بەیەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی میسر لەڕێگای ھەڵبژاردنەوە.[١١] دوای دروست بوونی چەند ناڕەزایییەکی دیکە لەسەر ئیخوان، ئەوا دەسەڵاتی ئیخوان لە میسر ھێنرایە خوارەوە لەڕێی کودەتایەکی سەربازییەوە لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی. دواتریش جارێکی دیکە ئیخوان لەو وڵاتە قەدەغەکرا و لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمارکرا، ھەریەکە لە سعوودیە و ئیماراتیش ھەمان ڕێکاریان گرتەبەر بە قەدەغەکردنی ئیخوان لە وڵاتەکانیان.[١٢] کۆمەڵەی ئیخوان خۆیان وەک ڕێکخراوێکی ئاشتیخواز و دیموکراسی دەزانن.

لە ئەمڕۆدا کەسایەتییە دیارەکانی ئیخوان لە قەتەر و تورکیا نیشتەجێن.[١٣] کۆمەڵێک وڵات کۆمەڵەکەیان وەک گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیاندووە لەوانە سعوودیە،[١٤] ئیمارات،[١٥] میسر،[١٦] ڕووسیا،[١٧] سووریا[١٨] و بەحرەین.[١٩]

حەسەن بەنا دامەزرینەری ئیخوان موسلمین

دەستنیشانکردن وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی

[دەستکاری]
ئەو وڵاتانەی کە ئیخوان موسلمینیان قەدەغە کردووە، ئابی ۲۰۲۱.

وڵاتان و ڕێکخراوەکانی خوارەوە بە فەرمی ئیخوان موسلمینیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا كه‌ بنكه‌كه‌ له‌ تۆبروک، ھه‌روه‌ھا له‌ ۱٤ی ئایاری ۲۰۱۹، ئیخوان موسلیمینی وه‌ک گرووپێكی تیرۆریستی دەسنیشان کرد.[٢٨]

سەرۆکی کۆمەڵەکە

[دەستکاری]
  • حەسەن بەننا ١٩٢٨–١٩٤٩
  • حەسەنی حودەیبی ١٩٤٩–١٩٧٢
  • عومەر تەلمسانی ١٩٧٢–١٩٨٦
  • محەممەد حەمید عەبولناسڕ ١٩٨٦–١٩٩٦
  • مستەفا مەشھور ١٩٩٦–٢٠٠٢
  • مەئموون حودەیبی ٢٠٠٢–٢٠٠٤
  • موحمەد مەھدی عاکف ٢٠٠٤–٢٠١٠
  • موحمەد بەدیع ٢٠١٠-تائێستا

ئیخوان لە کوردستان

[دەستکاری]

لە باشووری کوردستان، حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وەک حیزبێک بە ئایدۆلۆژیای ئیخوان موسلمین دەرکەوت، یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق ئەندامی ھەیە و بەژدارە لە ھەڵبژاردنەکان.[٢٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ What is the Muslim Brotherhood?, Al Jazeera, 18 June 2017
  2. ^ Washington's Secret History with the Muslim Brotherhood, Ian Johnson, 5 February 2011
  3. ^ The Muslim Brotherhood's 'right-wing' politics game, Bassem Youssef, Al Arabiya English, Wednesday, 1 May 2013
  4. ^ What Is the Muslim Brotherhood, and Will It Take Over Egypt?, Robert Dreyfuss, Mother Jones, 11 February 2011
  5. ^ Terrorism in America. Jones and Bartlett Learning. 9 July 2009. p. 23. ISBN 978-0-7637-5524-9. لە 9 December 2012 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Is the Muslim Brotherhood a Terrorist Group?». The New York Times. 30 April 2019. لە 15 May 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ Ghattas، Kim (9 February 2001). «Profile: Egypt's Muslim Brotherhood». BBC. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Bruce Rutherford, Egypt After Mubarak (Princeton: Princeton UP, 2008), 99
  9. ^ «The end of Nasserism: How the 1967 War opened new space for Islamism in the Arab world». Brookings. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Saudi and the Brotherhood: From friends to foes». Al Jazeera. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «Egypt's new president to pick woman, Christian VPs». CNN. لە 7 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  12. ^ «President Morsi Ousted: First Democratically Elected Leader Under House Arrest». ABC News. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ «Why Turkey Chose Qatar». The National Interest. 25 May 2017. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ «Saudi Arabia declares Muslim Brotherhood 'terrorist group'». BBC. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  15. ^ «U.A.E. Supports Saudi Arabia Against Qatar-Backed Brotherhood». Bloomberg News. 9 March 2014. لە 9 March 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Egypt's Muslim Brotherhood declared 'terrorist group'». BBC News. 25 December 2013. لە 18 January 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  17. ^ «Resolution of the State Duma, 2 December 2003 N 3624-III GD "on the Application of the State Duma of the Russian Federation" on the suppression of the activities of terrorist organizations on the territory of the Russian Federation» (بە ڕووسی). Consultant Plus. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ «Assad says 'factors not in place' for Syria peace talks». Hurriyet (AFP). ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  19. ^ «Bahrain backs Saudi Arabia, UAE, Foreign Minister says». Bahrain News Agency. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  20. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  21. ^ «Republic of Kazakhstan -». www.eng.cisatc.org. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «Republic of Tajikistan -». www.eng.cisatc.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «Charges brought against 70 suspected Muslim Brotherhood members in Tajikistan». en.fergana.news (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ «Assad says 'factors not in place' for Syria peace talks - World News». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  25. ^ الوفد. «7 دول اعتبرت الإخوان «جماعة إرهابية»». الوفد (بە عەرەبی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  26. ^ «عن بنا | وكالة أنباء البحرين». www.bna.bh. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  27. ^ «Bloomberg - Are you a robot?». www.bloomberg.com. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: Cite uses generic title (یارمەتی)
  28. ^ «Libyan parl't votes to ban Muslim Brotherhood, designates it 'terrorist group'». EgyptToday. ١٤ی ئایاری ٢٠١٩. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  29. ^ «Profile: Kurdish Islamist movement». BBC News. 13 January 2003. لە 6 April 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)