محەممەد مورسی
| Mohamed Morsi موحەمەد مورسی |
|
|---|---|
| سەرۆک کۆماری میسر | |
| Incumbent | |
| Assumed office ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٢ |
|
| سەرۆک وەزیران | کەمال جەنزوری |
| پێشکەوتوو بەهۆی | موحەممەد حوسەین تەنتاوی (سەرۆکی سەرکردایەتی باڵای هێزە چەکدارەکان) |
| سکرتێری گشتی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان | |
| Incumbent | |
| Assumed office 30 June 2012 |
|
| پێشکەوتوو بەهۆی | موحەممەد حوسەین تەنتاوی (Acting) |
| سەرۆکی پارتی ئازادی و دادپەروەری | |
| لەسەر پۆستدا ٣٠ نیسانی ٢٠١١ – ٢٤ حوزەیرانی ٢٠١٢ |
|
| ڕێبەر | موحەممەد بەدیع |
| پێشکەوتوو بەهۆی | دامەزراوە |
| سەرکەوتن بەهۆی | عیسام عریان |
| ئەندامی ئەنجومەنی گەلی میسر | |
| لەسەر پۆستدا ١ کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ – ١٢ کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ |
|
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | موحەمەد مورسی عیسا ئەلئایات 20ی ئابی 1951 پارێزگای شەرقیە, میسر |
| حیزبی سیاسی | پارتی ئازادی و دادپەروەری (٢٠١١–ئێستا) |
| لایەنگیری سیاسی تر |
برایانی موسوڵمان (ئیخوان موسلیمین) (١٩٩١–٢٠١٢) |
| ھاوسەر(ەکان) | نەجلا مەحمود (١٩٧٩–ئێستا) |
| خوێندن لە | زانکۆی قاهیرە زانکۆی کالیفۆرنیای باشوور |
| ئایین | ئیسلام ، سوننی |
موحەمەد مورسی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٨ە لە پارێزگای شەرقیە لە خێزانێکی ھەژاردا گەورەبووە و لە ساڵی ١٩٧٥ دا کۆلێژی ئەندازیاری لە قاھیرە تەواو کردووە و دواتریش بڕوانامەی ماستەری لە ھەمان زانکۆ بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەدەستھێناوە.
سیاسی[دەستکاری]
لەپرۆسەی سیاسیشدا دکتۆر مورسی لەساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بەئیخوان موسلمینەوە کردوەو لەساڵی ١٩٩٥ پاڵێوراو دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بەڵام دواترو لەساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥ سەرۆکی کوتلەی ئیخوان بووە لە پەرلەمانی میسرو لەسەردەمی فەرمانڕەوایی موبارەکیشدا بۆ چەندین جار زیندانی کراوە، دواترینیشیان لەساڵی ٢٠٠٦ بۆ ماوەی حەوت مانگ بەندکراوە. لەساڵی ٢٠١١دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئیخوان موسلمینو سەرۆکی پارتی ئازادیو دادپەروەری ، محەمەد مورسی کاندیدی ئیخوان موسلمین دوای خۆپاڵاتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی میسر توانی بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت ببێتە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئیخوانو وەک سەرۆکی نوێ لەکۆشکی سەرۆکایەتی میسر دەستبەکار بێت.
بوون بە سەرۆک کۆماری میسڕ[دەستکاری]
ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەنجامەکانی کۆتایی ئاشکرا کران تیایدا مەحەمەد مورسی بەڕەسمی بووە سەرۆک کۆماری میسر دوای کۆکردنەوەی٥١.٧% دەنگەکان کە توانی بەسەر ڕکابەرەکەی ئەحمەد شەفیق سەر لەوێ کەئەمیش لەلای خۆی ٤٩.٣ دەنگەکانی مسۆگەرکردبووە