وتووێژ:ئیخوان موسلمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم وتارە هەڵەیە، ئیخوان بەکوردی دەبێتە برایەتی نەک برایان (ئەخەوان). لە ئینگلیزییەکەشدا بە Muslim brotherhood مانا کراوەتەوە نەک Muslim brothers کەواتە ئیخوان موسلمین دەبێتە برایەتیی موسڵمانان وشەی کۆمەڵەش زێدەیە لە زمانەکانی تردا هەر ناوی کۆمەڵەکە بەتەنیا هاتووە فا: اخوان المسلمین، عەر: الإخوان المسلمون ئین: Muslim brotherhood. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

ڕاستییەکەی ڕوونکرنەوەکەت جوانە و بزانین ھاوڕێیانی تریش چی دەڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
هەرچەند خۆم بەو ناوە ئەم وتارەم دەستپێکردووە، بەس ئێستا پێماشترە ناوەکەی بکرێت بە ئیخوان موسلمین، بەوەی لە میدیای کوردی و لەنێو خەڵکیش هەر ئەوە باوترە -- Kushared (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Kushared: دەبێت ئێمە دروستەکە دانێین جا ھەرچی بێت. کێ ناڵێ ئەو وشە باوەی ناو کۆمەڵگە ھەڵە نییە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
فارسیش هەمان شتیان نووسیوە، پێموایە دژ و لایەنگرانی ئیخوانیش لەکوردستان هەر ئەم وشەیە بەکاردەهێنن، کەئەڵێی ئیخوان ڕاستەوخۆ خەیاڵت بۆ ئەم باسە دەچێت بەڵام ناوە وەرگێڕدراوەکە ئەبێت لێی وردببیتەوە ئەوکاتە تێدەگەیت. لەگەڵ ئەوەم ناوی درووست بنووسین بەڵام لێرەش درووستەکە هەر ئیخوان موسلمینە. بەس پێموایە موسلمینەکەم بەهەڵە کردووە و بیگوازینەوە بۆ موسلیمین -- Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کەس ناڵێ برایەتی موسڵمانان یا شتی وا بە کوردی. ھەر ئەڵێن ئیخوان. مەیگۆڕن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٤٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)