جەنگی ١٩٦٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیمچە دورگەی سینا لە ماوەی شەڕی ٦ ڕۆژەدا (جەنگی ١٩٦٧)
نیمچە دورگەی سینا لە ماوەی شەڕی ٦ ڕۆژەدا (جەنگی ١٩٦٧)

جەنگی ١٩٦٧ ، کە لە ھەردوو سووریا و ئوردن بە پاشەکشەی حوزەیران ناسراوە، و لە میسر بە پاشەکشەی ٦٧ ناسراوە ، و لە ئیسرائیل پێی دەوترێت جەنگی شەش ڕۆژە ( بە زمانی عیبری : מלחמת ששת הימים) بریتییە لە شەڕێک کە لە نێوان ئیسرائیل و ھەریەک لە عێراق و میسر و سوریا و ئوردن لە نێوان ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧ و دەیەمی ھەمان مانگدا سەریھەڵدا، کە بووە ھۆی داگیرکردنی سینا و کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە سێیەم جەنگ دادەنرێت لەناو ململانێی عەرەبی و ئیسرائیلدا، شەڕەکە بووە ھۆی کوژرانی ١٥٫٠٠٠-٢٥٫٠٠٠کەس لە وڵاتانی عەرەبی بە بەراورد بە ٨٠٠ کەس لە ئیسرائیل، و لەناوچوونی ٧٠-٨٠٪ ی کەرەستەی جەنگ لە وڵاتانی عەرەبی بە بەراورد بە ٢-٥٪ لە ئیسرائیل، بەدرێژایی بە جیاوازییەکی ھاوشێوە لە ژمارەی برینداران و زیندانییەکان، لەنێو ئەنجامەکانیدا دەرکردنی بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢ی ئەنجومەنی ئاسایش ، بانگھێشتکردنی لوتکەی سێ نەخێری عەرەبی لە خەرتوم ، ئاوارەبوونی زۆربەی دانیشتوانی شارەکانی کەناڵی سوێس، ھەروەھا ئاوارەبوونی زۆربەی ھاوڵاتیانی ئاسایی پارێزگای قونەیترە لە سوریا، وە ئاوارەبوونی دەیان ھەزار فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەوانەش سڕینەوەی تەواوی گوندەکان, و کردنەوەی دەرگای نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیمی ڕۆژھەڵات و کەناری ڕۆژئاوا.[١]

دەرئەنجامەکانی شەڕی ساڵی ١٩٦٧ تا ئەمڕۆ کۆتایی نەھاتووە، بەو پێیەی ئیسرائیل ھێشتا کەناری ڕۆژئاوای داگیرکردووە، و قودس و جۆلانی بە سنوورەکانی خۆیەوە گرێداوە، ھەروەھا یەکێک لە دەرئەنجامەکانی سەرھەڵدانی شەڕی ‌تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٣ وە جیابوونەوە بووە لە کەناری ڕۆژئاوا لە سەروەری ئوردن, و پەسەندی عەرەبەکان لە دوای کۆنفرانسی ئاشتی مەدرید لە ساڵی ١٩٩١ بە بنەمای « زەوی لە بەرامبەر ئاشتیدا» کە دابینی دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سنوورەکانی پێش جەنگ لە بەرامبەر دانپێدانانی عەرەب بە وڵاتی ئیسرائیل، و ئاشتی لەگەڵیدا، ھەرچەندە زۆرێک لە وڵاتانە عەرەبییەکان پەیوەندی ڕامیاری یان ئابووری جیاواز لەگەڵ ئیسرائیل دادەمەزرێنن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]