حاجی مەکی
| حاجی مەکی | |
|---|---|
حاجی مەکی لە بەرنامەی ڕۆژانەی ئێن ئاڕ تی | |
| مێژووی لەدایکبوون | ١٩٣٩ |
| شوێنی لەدایکبوون | ئامێدی |
| مردن | ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (٧٦ ساڵ) سلێمانی |
| ناوی تر | عەلییە فەندی |
| نەتەوە | کورد |
| ھاوسەر | شوکریە[١] |
| مناڵەکان | کوڕێک و کچێک |
| دەستکاری | |
محەممەد مەکی عەبدوڵڵا مەعرووف (١٩٣٩ لە ئامێدی، عێراق – ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە سلێمانی) ھونەرمەندێکی بەناوبانگی باشووری کوردستان بوو. بە نازناوەکانی حاجی مەکی و عەلییە فەندی ناسراوە. لە زیاتر لە سێ ھەزار و ٣٣٠ بەرھەمی ھونەریدا کاری کردووە.
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک لەدایکبووە و بەھۆی ئەوەی باوکی فەرمانبەری گومرگ بووە لەوێ ژیاوە. دوو خوشک و دوو برای ھەبووە، بەھۆی خراپی باری گوزەرانی خێزانەکەیەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.[٢] حاجی مەکی خاوەنی کوڕێك و کچێك بووە، *کوڕەکەی بەناوی (ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا) لە ١٠-١١-١٩٦١ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، هەر لەمنداڵییەوە خاوەن بەهرەو توانایەکی زۆر بوو لە بواری نواندندا و لەگەڵ حاجی مەکی باوکیدا بەشداری چەند دراماو تەمسیلی کردووە و ڕۆڵێکی زۆر جوان و سەرکەوتوانەی بینیوە، لە ڕێکەوتی ٢٩- ٣-١٩٧٣ لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، بە ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.[٣]
کارە ھونەرییەکان
[دەستکاری]حاجی مەکی ساڵی ١٩٥٣ لە شاری کەرکووک بە شانۆگەری (پێکەنین بەبێ یاسا) بۆ یەکەمین جار چووەتە سەر شانۆ. ھەر لەو ساڵەدا نواندنی (تەمسیل) «ژن بە ژن»ی پێشکەش کردووە.[٤] لە ساڵی ١٩٥٨دا گرووپی ھونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شاری سلێمانیش ھەمان گرووپی دامەزراندووە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ فیلمێکی سینەمایی کورتی نیو سەعاتی بە ناونیشانی «ڕەھێڵە» بەرھەمھێنا، کە لە نووسینی کامەران موکری و دەرھێنانی یووسف جەرجیسی ھونەرمەند بوو.[٥] لە ساڵی ١٩٩٠ دەبێتە بەرھەمھێنەری فیلمی سینەماییی (نێرگز بووکی کوردستانە)، کە بۆ یەکەمینجار بوو زمانی کوردیی لە فیلمی سینەماییدا بەکاردبێت.[٦] لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ وەکو یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردی چووەتە سەر شاشەی سینەماکان و ھەر ئەو ڕۆژەش کرا بە ڕۆژی سینەمایی باشووری کوردستان.[٧] لە ساڵی ١٩٦٤ فیلمێکی لەسەر کارگەی چیمەنتۆ دەرکردووە و تا ئێستاش ماوە.[٨]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- پێکەنین بەبێ یاسا (شانۆگەریی)
- باوەژن خوا بناسە (شانۆگەریی)
- بەقەد بەڕەی خۆت پێڕاکێشە (شانۆگەریی)
- جام کە پڕبوو لێی دەڕژێ
- ژن بە ژن
- بڕیار
- نێرگز بووکی کوردستانە (فیلمی سینەمایی)
مردن
[دەستکاری]دوای بەسەربردنی سێ ساڵ بە ئازاری گورچیلە، لە شەوی ھەینی ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کرد.[٩] لە ڕۆژی شەممە ١٩ی کانوونی یەکەم تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو (حاجی مەکی) کۆچی دواییکرد». speemedia.com.
- ↑ «ئەمڕۆ حاجی مەکی لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت». milletpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ھونەرمەند حاجی مەکی کۆچی دوایی کرد». westganews.net.
- ↑ «عەلیە فەندی ..یەکەم دەرهێنەری فیلمی سینەماییە لە باشووری کوردستان». hawler.in.
- ↑ «له ساڵوهگهری كۆچی دوایی هونهرمهند حاجی مەكی دا». old.kurdistantv.net.[بەستەری مردوو]
- ↑ «مێژووی یەکەمین فیلمی کوردی کە بەزمانی کوردی دەدوێت..». peyserpress.com.
- ↑ «حاجی مەکی». raprsi.com.
- ↑ «حاجی مەکی». khaktv.net. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «حاجی مەکی خاوەنی زیاتر لە 3330 بەرھەمی ھونەری بووە». rudaw.net.
- ↑ «حاجی مەکی». ekurds.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.