تۆم کرووز
تۆم کرووز | |
---|---|
لەدایکبوون | تۆماس کروز ماپۆتەر ٣ی تەممووزی ١٩٦٢ |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
ئایین | سایێتۆلۆجی |
ھاوسەر | میمی ڕۆگەرس (١٩٨٧ تا ١٩٩٠) نیکۆڵ کیدمن (١٩٩٠ تا ٢٠٠١) کاتی ھۆڵمس (٢٠٠٦ تا ٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
وێبگە | www |
تۆماس کروز ماپۆتەر ناسراو بە تۆم کروز (لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٦٢) بەرھەمھێنەری فیلم و ئەکتەرە و سێ جار پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بووە وە سێجاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێناوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ٢٠٢٠، سەرمایەی تۆم ٥٧٠ میلیۆن دۆلارە،[١] ھەروەھا ئەو یەکێکە لە گرانترین ئەکتەرانی جیھان.[٢] کۆی فیلمەکانی تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە ٤ میلیارد دۆلار لە باکووری ئەمریکا کۆبکەنەوە، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٫١ میلیارد دۆلاریش لە جیھان،[٣] ئەمەش وایکردووە کە ناوبراو ببێتە یەکێک لە ئەستێرە ھەرە سەرکەوتووەکانی بۆکس ئۆفیس لە مێژوودا.[٤]
تۆم کروز لەتەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە واتە لە ساڵی ١٩٨١، فیلمی (Taps) یەکەم فیلم بووە کە تۆم کروز ڕۆڵی سەرەکی بینیوە. لە ساڵی ١٩٨٣، بەفیلمی (Risky Business) ھەروەھا بە فیلمی (Top Gun) لە ساڵی ١٩٨٦ ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەو فیلمانەش ئەوا تۆم لە چەند فیلمێک دەرکەوت کە توانی ستایشی ڕەخنەگران بەدەستبھێنێت ئەویش لە فیلمەکانی (The Color of Money) لە ١٩٨٦، (Rain Man)، لە ١٩٨٨ ھەروەھا بە فیلمی (Born on the Fourth of July) لە ١٩٨٩. بە ڕۆڵگێرانی کەسایەتی ڕۆن کۆڤیچ لە فیلمی (Born on the Fourth of July)، خەڵاتی باشترین ئەکتەری گۆڵدن گلۆب بباتەوە ھەروەھا بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر. دواتر لە نەوەدەکان، تۆم بەشداریکرد لە چەند فیلمێکی بازرگانیی سەرکەوتوو کە توانیان داھاتێکی باش کۆبکەنەوە لەوانە ھەندێک پیاوی باش، فیلمی ھەستبزوێن (The Firm) لە ١٩٩٣، فیلمی ترسێنەر (Interview with the Vampire) لە ١٩٩٣، فیلمی (Jerry Maguire) لە ١٩٩٦ کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب پێبەخشرا وە بۆ دووەمجاریش بووە پاڵێوراوی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bhatia, Shreya (January 6, 2020). "Meet the world's richest movie star, an Indian: Shah Rukh Khan". Gulf News.
- ^ Block, Alex Ben; Wilson, Lucy Autrey, eds. (2010). George Lucas's Blockbusting: A Decade-By-Decade Survey of Timeless Movies Including Untold Secrets of Their Financial and Cultural Success. HarperCollins. pp. 616–617, 714–715, 824–825 & 832. ISBN 978-0-06-177889-6.
- ^ "Tom Cruise Movie Box Office Results". Box Office Mojo. Retrieved August 16, 2019.
- ^ "People Index". Box Office Mojo. Retrieved August 16, 2019.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆم کرووز تێدایە. |
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- زیندووان
- دوور لە وڵاتانی ئەمریکی لە کەنەدا
- لەدایکبووانی ١٩٦٢
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دیسلێکسیان هەیە
- فڕۆکەوانانی ئەمریکی
- ساینتۆلۆژیستە ئەمریکییەکان
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- براوەکانی خەڵاتی ڕاسپبێری زێڕین
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان
- ئەو ئەکتەرانەی کە تووشی ناڕێکی خوێندنەوە بوونە
- براوەکانی باشترین ئەکتەری میوزیک یان کۆمیدیای گۆڵدن گڵۆب (فیلم)
- براوەکانی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی گۆڵدن گڵۆب (فیلم)