شارستانی میاندواو
![]() | ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شارستانی میاندواو، ماناکەی بە کوردی نێوئاوان، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری نێوئاوانە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ٢٤٥، ١٥٨ کەس بووە کە ١٢٣، ٩٩٣ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ١٢١، ١٦٠ کەسیان ژن بووە.[١]
شارەکان[دەستکاری]
مرۆڤناسی[دەستکاری]
لایەنی پێکھاتەی زمانی و ئایینی ئەو شارستانە لە چاو شارستانەکانی دیکە ھێندێک جیاوازی ھەیە. شارستانی میاندواو خاوەن گوندێکی کوردی کورمانج زمان دێی گوزلی و نزیکەی ١٥ گوندێکی گۆران یان ئەھلی حەقە. بەھاییەکانیش ڕێژەیەکی کەمی دانیشتووانی ئەو شارستانە پێک دێنن. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران، ٢٤٤ ھەزار و ٨٢٥ کەس لەو شارستانەدا دەژین. لەو ژمارەیە تەنیا ١١٪ واتا دەوروبەری ٢٧ ھەزار کەسی بە زمانی کوردی قسە دەکەن و ئەوانی دیکەش بە زمانی ئازەری دەدوێن. لە ٣ شاری میاندواو وەک ناوەندی شارستان، بارووق و چواربورج پێکھاتووە. ١٩٤ دێی ھەیە و ٤١ کوردن و ئەوانی دیکەش ئازەرین.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران (فارسی).
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |