مریەم ڕەجەوی
مریەم ڕەجەوی (بە فارسی: مریم رجوی) (لە دایکبووی ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣)[١] سیاسەتمەدار و سەرۆکی ھەڵبژاردەی ئەنجومەنی نیشتمانی بەرخۆدانی ئێرانە.[٢] ھەروەھا لەگەڵ ھاوسەرەکەی مەسعوود ڕەجەوی سەرۆکی ڕێکخراوی موجاھدینی گەلی ئێرانە. ئەنجومەنی نیشتمانی بەرخۆدانی ئێران کە قۆڵی سیاسی سازمانی موجاھدینی گەل و گرووپە ھاوپەیمانەکانییە، ڕەجەوی وەک "سەرۆکی ھەڵبژێردراوی بەرخۆدانی ئێران بۆ قۆناغی ئینتقالی" ھەڵبژاردووە. پلانی دە خاڵیی مریەم ڕەجەوی بۆ "ئێرانی سبەینێ" گوزارشت لە تێڕوانین و ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی خۆڕاگری و پلاتفۆرمی کردەیی بەرخۆدانی ئێران بۆ ئێرانێکی ئازادی سبەینێ دەکات.[٣][٤][٥]
ژیاننامە
[دەستکاری]مریەم قاجار ئازدانلوو لە بنەماڵەیەکی چینی-ناوەند لە تاران لە دایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، دەرچووی زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف لە بواری ئەندازیاری کانزایە.[١][٦][٧] لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە دەستی بە چالاکیی سیاسی کردووە و پەیوەندی بە سازمانی موجاھدینی گەلی ئێرانەوە کردووە. دوای سەرکەوتنی شۆڕش (١٩٧٨)، لەگەڵ ڕێکخراوی موجاھدین درێژە بە چالاکییەکانی دەدات و وەک یەکێک لە بەرپرسانی بەشی کۆمەڵایەتی ئەو ڕێکخراوە کاری کردووە.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا "آلبوم عکس دانشگاە شریف و مریم ڕجوی، ڕوایت یا سانسور تاریخ؟" (بە فارسی). BBC Persian. 10 October 2017.
- ^ "Maryam Rajavi News | Photos | Quotes | Wiki - UPI.com" (بە ئینگلیزی). UPI.
- ^ "Maryam Rajavi" (بە ئینگلیزی). U.S. Foundation for Liberty.
- ^ "Congressional Record: Proceedings and Debates of the … Congress".
- ^ "Free Iran Kundgebung - - Iran: Die Wahl Raisis ist keine Überraschung" (بە ئەڵمانی). www.freitag.de.
- ^ "انتشار عکس مریم ڕجوی در ویژەنامە فارغالتحصیلان دانشگاە صنعتی شریف".
- ^ "Price of Honor: Muslim Women Lift the Veil of Silence on the Islamic World".
- ^ "زندگینامە مریم رجوی". Archived from the original on 6 ژوئن 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مریەم ڕەجەوی تێدایە. |