تەھا یاسین ڕەمەزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەھا یاسین ڕەمەزانی جزراوی (٢٠ی شوباتی ١٩٣٨ لە مووسڵ، شانشینی عێراق - ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ لە کەمپی داد، کازمیە، بەغدا) سیاسەتمەدار و ئەفسەرێکی سەربازیی بە ڕەچەڵەک کوردی عێراقی بوو[١]، کە لە مانگی ئازاری ١٩٩١ ھەتا ڕووخانی سەدام حوسێن لە نیسانی ٢٠٠٣ وەکوو یەکێک لە سێ جێگرەکەی ئەو لە دەسەڵاتدا بوو.

بە دوای ڕووخانی حکوومەتی سەدام، تەھا یاسین ڕەمەزان خرایە نێو لیستی عێراقییە داواکراوەکانی ئەمریکا و لە نێو کارتە یاریکردنەکانی عێراقییەکانی زۆر داواکراو وەکوو خشتێکی دە وێنا کرا. لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ لە مووسڵ، لەلایەن شەڕوانانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستگیر و ڕادەستی ھێزە ئەمریکییەکان کرا.[٢]

تەھا یاسین ڕەمەزان یەکێک لە تۆمەتبارانی دادگایی ئەلدوجەیل لە دادگای تایبەتی عێراق بوو. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دادگای تێھەڵچوونەوە، دۆسیەکەی گەڕاندەوە بۆ دادگا و وتی سزاکە زۆر نەرمە و داوای سزای لەسێدارەدانی بۆ کرد.[٣] لە ١٢ی شوباتی ٢٠٠٧دا سزای لەسێدارەدان بە ھەڵواسینی بەسەردا سەپێندرا.[٤] حوکمەکەی لە چوارەمین ساڵڕۆژی ھەڵمەتی ئەمریکا لەسەر عێراق، پێش بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٧ جێبەجێکرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Taha Yassin Ramadan". The Guardian. London. 21 March 2007. Retrieved 24 May 2010.
  2. ^ "Saddam's VP Is Captured". CBS News. CBS. Associated Press. 19 August 2003. Retrieved 20 March 2007.
  3. ^ "Iraqi court upholds Saddam's death sentence". NBC News. Associated Press. 28 December 2006. Retrieved 20 March 2007.
  4. ^ "Top Saddam aide sentenced to hang". BBS News. 12 February 2007. Retrieved 20 March 2007.
  5. ^ "Former Iraq vice-president hanged". BBC News. 20 March 2007. Retrieved 20 March 2007.
  6. ^ Kim Gamel (20 March 2007). "Taha Yassin Ramadan, Saddam's Deputy, Is Hanged Before Dawn". New York Sun. Associated Press. Archived from the original on 31 December 2007. Retrieved 24 April 2008. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.