تارق عەزیز
| تارق عەزیز | |
|---|---|
| بە عەرەبی: طارق عزيز | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی نیسانی ١٩٣٦ تلکێف، عێراق |
| مردن | ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (٧٩ ساڵ ژیاوە) ناسریە، عێراق |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
| شوێنی ناشتن | پارێزگای مادبا |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | کەمپی کرۆپەر |
| تاوانبار بە | تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
| پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، ڕۆژنامەوان، کەسایەتی دەوڵەت |
| پۆستەکان | وەزارەتی دەرەوە، جێگری سەرۆک وەزیران |
| پەروەردە | زانکۆی بەغدا |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
| ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
| ئایین | کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی |
| ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق، ڕاپەڕینی ١٩٩١، شەڕی عێراق |
| لقی سەربازی | ھێزە چەکدارەکانی عێراق |

تاریق عەزیز یان میخائیل یووحەنا (بە ئاشووری: ܛܐܪܩ ܥܙܝܙ) (لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٣٦ – ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥) کەسایەتی سیاسی کلدانی و ڕۆژنامەنووس عێراقی و ئەندام لە حیزبی بەعس، لەماوەی (١٩٨٣–١٩٩١) وەزیری دەرەوەی عێراق بووە و لەماوەی (١٩٧٩–٢٠٠٣) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بووە و تارق عەزیز یەکێک بووە لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی سەددام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق و سکرتێری حیزبی بەعسی عێراق.
ژیان
[دەستکاری]تاریق عەزیز لە ٢٨ی نیسانی ساڵی ١٩٣٦ لە شارۆچکەی تلکێف لە باکووری مووسڵ لە خێزانێکی کلدانی کاسۆلیکی لەدایک بووە. ناوی لەدایکبوونی میخائیل یووحەنا بوو، بەڵام دواتر گۆڕی بۆ تاریق عەزیز. لە تەمەنی دە ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە بەغدا کردووە و لەوێ خوێندنی تەواو کردووە. لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغدا ئینگلیزی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٦٣ دەرچووە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە حیزبی بەعسەوە بکات لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە، ھەروەھا چالاکییە سیاسی و میدیاییەکانی لەناو ئەو حیزبەدا دەستپێکردووە. [١]
ھەوڵی تیرۆرکردن
[دەستکاری]لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٠ لە دەروازەی سەرەکی زانکۆی ئەلموستەنسریە بووە ئامانجی ھەوڵی تیرۆرکردن. ئەندامێکی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی لەکاتی ئامادەبوونی خوێندکارانی زانکۆ، نارنجۆکێکی دەستی بە کاروانەکەیدا فڕێدرا و بەھۆیەوە دەستی بریندار بوو و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون. حکوومەتی عێراق لەو کاتەدا حیزبی دەعوەی تۆمەتبار دەکرد کە لەپشت ئەو ھەوڵە و بە پشتگیری ئێرانی دەزانی.[٢][٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%81%D8%AC%D9%8A%D8%B1_%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%A7%D9%85%D8%B9%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D8%A9_1980
- ↑ https://www.youtube.com/watch?v=Lo7fovW-ucc
- ↑ https://www.france24.com/ar/20080521-irak-tarek-aziz-trial-accusation-daawa-political-party
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ https://elaph.com/Web/Politics/2006/5/150812.htm
- ↑ https://arabic.cnn.com/middleeast/2015/06/05/biography-tariq-aziz-dies