ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان
ڕواڵەت
(لە ناحیەی شێخانەوە ڕەوانە کراوە)
ناحیەی شێخان | |
|---|---|
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان لە قەزای شێخاندا ڕەنگی (شین) | |
![]() | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
| قەزا | شێخان |
| بوون بە ناحیە | ١٨٧٩ |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٥٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزترین بەرزایی | ٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ) |
| سەرناوی دانیشتوو | شێخانی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)و ئێزیدی |
| ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی شێخان (بە عەرەبی: ناحیة شیخان، بە ئینگلیزی: Shekhan subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی شێخانە.[١][٢] شارۆچکەی شێخان لە شاری مووسڵەوە (٤٥کم) دوورە.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی شێخانە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٣]
مێژوو
[دەستکاری]- ساڵی ١٨٩١ لە ساڵنامەی مووسڵ کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەردەچوو، ھاتووە کە قەزای مووسڵ لە دوو ناحیە پێکھاتووە کە (عەشائر سەبعە و شێخان)ە. لە بنەچەدا قەزای شێخان یەکێک بوو لە ناحییەکانی سەر بە قەزای مووسڵ، بەڵام دوای پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق، قەزای شێخانیش پێکھێنرا، جگە لە ناحیەی ناوەندی شێخان ناحیەی ئەلقۆشیشی گرتە خۆی.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی ئەترویش.
- لە باشوورەوە ناحیەی زێلکان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی قەسرۆک.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی باعەدرێ و ناحیەی ئەلقۆش.[٥]
دانیشتوان
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٢٢) گوند.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ناحیەی شێخان
- ناحیەی ئەترویش
- ناحیەی قەسرۆک
- ناحیەی زێلکان
- ناحیەی باعەدرێ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ openstreetmap. «ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «Demographic Survey» (PDF) (بە ئینگلیزی).
