بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی ئێران و عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جەنگی ئێران و عێراقەوە ڕەوانە کراوە)
شەڕی ئێران-عێراق
بەشێک لە شەڕی کەنداو

چەن وێنەیەک لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سەرەوە سەربازێکی ئێرانی بە ماسکی گازەوە، سەدام و ڕامسفێڵد، سەربازانی لاوی ئێرانی و بەندەرێکی نەوتی ئێران کە لە ھێرشی ئامریکادا سووتاوە.
ڕێکەوت٢٢ ئەیلوولی ١٩٨٠ – ٢٠ ئابی ١٩٨٨
شوێن
ئەنجام

کێشە

  • شکستی عێراق بە ھەڵسوکەوت کردن بە زەویەکانی ڕۆژھەڵاتی شەتوڵ عەرەب و سود وەرگرتن لە جودا خوازی عەرەب لەپارێزگای خوزستان.
  • شکستی ئێران لە ڕوخاندنی سەدام حسێن یان لەناوبردنی ھێزی سەربازی عێراق
  • بڕیارنامەی ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایش
شەڕکەرەکان

 ئێران
پ.د. ک
ی.ن. ک

بەعس
موجاھیدینی خەلق
پدکا[٤]

فەرماندە و سەرکردەکان

ئێران ڕووحوڵڵا خومەینی
(ڕێبەری ئێران)

ئەوانەی تر:

عێراق سەددام حوسێن
(سەرۆک کۆماری عێراق)

ئەوانەی تر:
یەکە تێوەگڵاوەکان

ھێزی چەکداری ئیرانی

عەرەبەکانی خوزستان
دەستەی ئەبوزەڕ ئێستا لواء الفاطمیون
پێشمەرگە

منظمة بدر

ھێزە چەکدارەکانی عێراق

ھێز
سەرەتای جەنگ:[١٧]
١١٠٠٠٠–١٥٠٠٠٠ سەرباز،
١٧٠٠–٢١٠٠ تانک،[١٨] (٥٠٠ گونجاو بوو)[١٩]
١٠٠٠ زرێپۆش،
٣٠٠ تۆپ ھاوێژ،[٢٠]
٤٨٥ فڕۆکەی شەڕکەر (~١٠٠ گونجاو بوو),
٧٥٠ ھێلیکۆپتەر
دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢:
٣٥٠٠٠٠ سەرباز،
٧٠٠ تانک،
٢٧٠٠ زرێپۆش،
٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٥٠ فڕۆکە،
٧٠٠ ھێلیکۆپتەر
لە ساڵی ١٩٨٨ دا:[٢١]
٦٠٠٠٠٠ سەرباز،
١٠٠٠ تانکی گونجاو،
٨٠٠ زرێپۆش،
٦٠٠ تۆپھاوێژی قورس،
٦٠–٨٠ فڕۆکەی شەڕکەر،
٧٠–٩٠ ھێلیکۆپتەر
سەرەتای جەنگ:[٢٢]
٢٠٠٠٠٠ سەرباز،
٢٨٠٠ تانک،
٤٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر،
١٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٨٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٥٠ ھێلیکۆپتەر
دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢:
١٧٥٠٠٠ سەرباز،
١٢٠٠ تانک،
٢٣٠٠ زرێپۆش،
٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٤٥٠ فرۆکە،
١٨٠ ھێلیکۆپتەر
لەکاتی تەواو بوونی جەنگدا:
١٥٠٠٠٠٠ سەرباز،[٢٣]
~٥٠٠٠ تانک،
٨٥٠٠–١٠٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر،
٦٠٠٠–١٢٠٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٩٠٠ فرۆکەی شەڕکەر،
١٠٠٠ ھێلیکۆپتەر
زەرەر و زیانە گیانییەکان

١٢٣٢٢٠–١٦٠٠٠٠ کوشتن لە جەنگدا و ٦٠٬٧١١ وون بوو لە جەنگدا (ڕاگەیاندنی ئێران)[٢٤][٢٥]
٢٠٠٠٠٠–٦٠٠٠٠٠ کوژراو (خەملاندنی دیکە)[٢٤][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣]
٨٠٠٠٠٠ کوژراو (ڕاگەیاندنی عێراق)[٢٤]
٥٠٠٠٠٠–٣٢٠٠٠٠ برینداری جەنگ[٢٧][٣٤][٣٥]
٤٠٠٠٠–٤٢٨٧٢ دیلی جەنگ[٣٤][٣٥]
١٦٠٠٠–١١٠٠٠ قوربانی مەدەنی[٢٤][٢٥]

زیانی دارای of US$٦٢٧ بلیۆن[٢٦][٣٦]

١٠٥٠٠٠–١٧٥٠٠٠ کوژراو[٣٤][٣٦][٣٧][٣٨][٣٩]
250000-500000 (خەمڵاندنی دیکە)[٤٠]
٤٠٠٠٠٠برینداری جەنگ[٣٨]
٧٠٠٠٠ دیلی جەنگ[٢٧][٣٨]

زیانی دارای $٦٢٧ بلیۆن[٢٦][٤١]

+١٠٠٠٠٠قوربانی مەدەنی لە ھەردوولا[٤٢]
(کوشتن و بێسەر و شوین کردنی ١٨٢٠٠٠ کەس لە کارەساتی ئەنفال ناگرێتە خۆ)[٤٣]

¹ ژمارەی دروستی شیعەی عێراقی کە شەڕی کرد شان بەشانی ئێران نەزانراوە. المجلس الأعلی الإسلامی العراقی و حزب الدعوة الإسلامیة پشتگیری ئێرانیان کرد لە کاتی شەڕدا. ئێران ھەندێ کات دیلەکانی ڕێک دەخست بۆ دژایەتی کردنی عێراق.

شەڕی ئێران و عێراق[ئ] شەڕێکی چەکداری لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی بەعس بوو کە بۆ ماوەی ٨ ساڵان لە ئەیلوولی ١٩٨٠ ھەتا ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئابووری لە گەشەکردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شیعەی ھەبوو.[٤٤]

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو.[٤٥] ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران.[٤٤][٤٦]

ئەم شەڕە گیانی نیو ملیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی (وەکوو: کیمیابارانی ھەڵەبجە) تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی.[٤٧][٤٨][٤٩]

پێشەکی

[دەستکاری]

لە ئێران بەم جەنگە دەوتریت جەنگی سەپێندراو (جنگ تحمیلی) و بەرگری پیرۆز (دفاع مقدس) بەڵام لە میدیاکانی عێراقدا ناسراوە بە قادسیەی سەدام (قادسیة صدام) دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی قادسیە لە سەدی حەڤەدا، کاتێک جەنگاوەرە عەرەبەکان فەتحی ئیمپراتۆری ساسانییان کرد.[٥٠]

بنەڕەتییەکان

[دەستکاری]

پەیوەندییەکانی ئێران-عێراق

[دەستکاری]

لە جەنگی عوسمانی و فارسەکان لە سەدەی شازدە و حەڤەدە دا، عوسمانییەکان عێراقیان داگیر کرد لەگەل تەواوی شەتەلعەرەب و تاوەکو واژووکردنی گرێبەستی زەھاب لە ١٦٣٩ دا کە سنووری کۆتایییان دا مەزراند لەنێوان دوو وڵاتەکە. شەتەلعەرەب شوێنێکی گرنگە بۆ ھەردوو وڵات بۆ ڕەوانەکردنی نەوت، و لە ساڵی ١٩٣٧ دا ئێران و عێراقی تازە سەربەخۆ پەیماننامەیەکیان واژوو کرد بۆ کۆتایھێنان بە کێشەکانیان. لە ھەمان ساڵ، ئێران و عێراق ھەردووکیان چوونە پاڵ ڕێککەوتنامەکەی سەعدئاباد و پەیوەندی لەنێوان دوو دەوڵەتەکە باش مایەوە بۆ دەیان ساڵ. لە ساڵی ١٩٣٧ دا پەیماننامەی ناسینەوەی سنوور لەنێوان ئێران و عێراقدا بەسترا بۆدیاری کردنی سنوور لە شەتەلعەرەبدا کە بەدرێژایی ئاوە نزمەکانی بەری ڕۆژھەڵات جگە لە عابادان و خورەمشەھر بوو بە سنووری عێراق و ناونرا تالویگ. و عێراق تەواوی ڕێگا ئاوویەکانی لەدەستدا بوو ھەرکات کەشتییەکی ئێرانی تێپەڕ ببوایە ئەبوایە باج بدات.[٥١] لە ساڵی ١٩٥٥ ھەردوو دەوڵەت چونە پاڵ پەیماننامەی بەغداد، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی ھاشمییەکان لە ساڵی ١٩٥٨ ڕوخێندرا دەوڵەتێکی نەتەوەی دروستکرا کە یەکسەر پەیماننامەکەی پشت گوێخست. لە ١٨ کانوونی یەکەمی ١٩٥٩ سەرۆکی نوێی عێراق جەنەراڵ عەبدولکەریم قاسم ڕایگەیاند «ئێمە ناخوازین کەسێکی کە جگە لە خێڵە عەرەبەکان نشتەجێببێت لە ئەھواز و خوڕەم شەھر. عوسمانییەکان خوڕەم شەھریان دابووە ئێران کە خاکی عێراق بوو». حکوومەتی عێراق نارازی بوو بەو سامانە گەورەیەی کە لە ئەھوازدا ھەبوو بەدەست ئێرانەوە بوو کە دەوڵەمەند بوو بە سامانی نەوت بۆیە عێراق یارمەتی ھێزە نارەزایییەکانی ئەھوازی دەدا بەھۆی ئەو نفوسە گەورەیەی عەرەب لە ھەرێمەکەدا ھەبوو، وەبەرزکردنەوەی داواکاری ھێزە نارازییەکان لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بەڵام سەرکەووتوو نەبوو.[٥١]

ھەڵوەشانەوەی پەیمانە سەرەتایییەکان لەلایەن ئێرانەوە کە بووە ھۆی ڕوودانی گرژی و توندوو تیژی لەنێوانیاندا تا ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥. لە سالی ١٩٦٩ سەددام حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند «کە کێشەی عێراق لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە خوزستانەوە کە بەشێکە لە خاکی عێراق و لەکاتی حکومی بیانیدا دراوەتە ئێران». ھەر زوو ڕادیۆ عێراقییەکان دەستیان کرد بەھاندانی عەرەبەکانی ئێران لەگەڵ بەلوچییەکان بۆ ڕاپەڕین دژی حکومی شا، ھەروەھا تەلەڤیزیۆنی بەسرە شاری ئەھوازی وەک پارێزگایەکی عێراقی سەر بەویلایەتی ناصرییە نیشاندەدا و ناوی گشت شارەکانی ھەرێمی خوزستان گۆڕی بوو بە ناوی عەرەبی. لە ساڵی ١٩٧١ عێراق پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند دوای ئەوەی ئیران دەستی گرت بەسەر دورگەکانی ئەبوموسی و تونبی گەورە و تونبی بچووک لە پاش کشانەوەی بەریتانیا.[٥٢] لە تۆڵەی داواکردنی عێراق بۆ خوزستان، ئێران پاریزگاری لە چەکدارە کوردەکان دەکرد و بنکەی لەناو ئێران بۆدەکردنەوە و چەکی بە کوردەکان دەدا، و ھەردوو دەوڵەت ھانی کوردە جوداخوازەکانیان دەدا. لە ئازاری ١٩٧٤ تا ئازاری ١٩٧٥ شەری سنووری ڕوویدا لە نێوان عێراق و ئێران بە یارمەتیدانی ئێران بۆ کوردە عێراقییەکان. لە ١٩٧٥، عێراقییەکان ھێرشێکیان دەست پێ کرد بۆ ئێران تانکیان بەکار ھێنا، ھەرچەندە ئێرانییەکان ئەوانیان بەزاند، چەند ھێرشی دیکە ڕوویان دا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران پێنجەم ھێز سەربازیی جیھان بوو لەو کاتەدا و بەئاسانی عێراقییەکانی بەزاند، لە ئەنجامدا عێڕاق بڕیاریدا لەجیاتی جەنگ ڕێبکەوێت لەگەڵ تاران بۆ دەست ھەڵگرتن لە یارمەتیدانی کوردەکان. لە پەیمانامەی جەزائیر ساڵی ١٩٧٥ عێراق ڕیکەوت لەسەر ئەوەی کە ئاوی شەتوڵ عەرەب لەلایەن ئێرانەوە بەکاربھێنرێت و ئێرانیش دەست ھەڵگرێت لە یارمەتیدانی کوردە عێراقییەکان. عێراقییەکان ئەم پەیمانامەیان وەک ڕوشکاندن دەبینی، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێککەوتنەکە مەبەست بوو بۆ کۆتای ھێنان بە پشتگیریی ئیران و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە باش بوو تا ساڵی ١٩٧٨، کاتێک کۆمەڵێک بریکاری ئێرانی دۆزرانەوە کە پلانیان بۆ کودەتا دادەنا دژی حکوومەتی عێراقی، کاتێک ئەم پلانە ئاشکرا بوو، سەدام بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی دەیان ئەفسەر لە سوپاکەی وەک نیشاندانی ئاشتی و دەرکردنی ئایەتوڵا خومێنی سەرکردەی بەرھەڵستکاری شا. سەڕەڕای ئەمە، سەدام تەنھا ڕێککەوتنی جەزائیری ڕەچاو کرد کە ئاگربەستێک بێت، نەک ڕێکەوتنێکی دیار، و چاوەڕوانی کرد بۆ دەرفەتێک تا ڕەخنە لەو ڕێکەوتنە بگرێت.[٥٢]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لە ئێران بە ناوی بەرگریی پیرۆز، شەڕی سەپێندراو و شەڕی ھەشت ساڵە (بە فارسی: دفاع مقدس/جنگ تحمیلی/جنگ هشت ساله) و لە عێراق بە ناوی قادسیەی سەددام و شەڕی یەکەمی کەنداو (بە عەرەبی: قادسية صدام/حرب الخليج الأولى) دەناسرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Iran and Syria 14 October 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.| Jubin Goodarzi
  2. ^ Copulsky، Alex (Winter 2008)، «Death of a Salesman»، Harvard Political Review، ٣٥٦ (٦٣٧٠): ٦٢٧، Bibcode:1992Natur.356..627R، doi:10.1038/356627a0، لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە {{citation}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١١ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Israel i. Relations With Iran». ٢٠٠٧. pp. ٢١٣–٢٢٣.
  4. ^ Entessar، Nader (٢٠١٠)، Kurdish Politics in the Middle East، Rowman & Littlefiedl، p. ٤٥
  5. ^ Metz, Helen Chapin, ed. (1988), "The Soviet Union", Iraq: a Country Study, Library of Congress Country Studies
  6. ^ Metz, Helen Chapin, ed. (1988), "Arms from The Soviet Union", Iraq: a Country Study, Library of Congress
  7. ^ Metz, Helen Chapin, ed. (1988), "Arms from France", Iraq: a Country Study, Library of Congressداڕێژە:Verify source
  8. ^ Timmerman، Kenneth R.، «Fanning the Flames: Guns, Greed & Geopolitics in the Gulf War»، Iran Brief {{citation}}: |contribution= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  9. ^ «Brief History of Qatar». Heritage of Qatar. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Vatanka، Alex (22 March 2012). «The Odd Couple». The Majalla. Saudi Research and Publishing Company. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 7 November 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Friedman, Alan. Spider's Web: The Secret History of How the White House Illegally Armed Iraq, Bantam Books, 1993.
  12. ^ Timmerman, Kenneth R. (١٩٩١). The Death Lobby: How the West Armed Iraq. New York: Houghton Mifflin Company. ISBN ٠-٣٩٥-٥٩٣٠٥-٠. {{cite book}}: نرخی |isbn= بپشکنە: invalid character (یارمەتی)
  13. ^ Stothard، Michael (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «UK secretly supplied Saddam» – via Financial Times.
  14. ^ «Kuwait». Encyclopædia Britannica.
  15. ^ Schenker, David Kenneth (٢٠٠٣). Dancing with Saddam: The Strategic Tango of Jordanian-Iraqi Relations (PDF). The Washington Institute for Near East Policy / Lexington Books. ISBN 0-7391-0649-X. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  16. ^ «Can Saddam Be Contained? History Says Yes». International Security. Belfer Center for Science and International Affairs. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ Pollack, p, 186
  18. ^ Farrokh, Kaveh, 305 (2011)
  19. ^ Pollack, p. 187
  20. ^ Farrokh, Kaveh, 304 (2011)
  21. ^ Pollack, p. 232
  22. ^ Pollack, p. 186
  23. ^ Pollack, p. 3
  24. ^ ئ ا ب پ Hiro، Dilip (١٩٩١). The Longest War: The Iran–Iraq Military Conflict. New York: Routledge. p. ٢٠٥. ISBN 978-0-415-90406-3. OCLC 22347651.
  25. ^ ئ ا Abrahamian، Ervand (٢٠٠٨). A History of Modern Iran. Cambridge, U.K. ; New York: Cambridge University Press. pp. ١٧١–١٧٥, ٢١٢. ISBN 978-0-521-52891-7. OCLC 171111098.
  26. ^ ئ ا ب Rajaee، Farhang (١٩٩٧). Iranian Perspectives on the Iran–Iraq War. Gainesville: University Press of Florida. p. ٢. ISBN 978-0-8130-1476-0. OCLC ٤٩٢١٢٥٦٥٩. {{cite book}}: نرخی |oclc= بپشکنە (یارمەتی)
  27. ^ ئ ا ب Mikaberidze، Alexander (٢٠١١). Conflict and Conquest in the Islamic World: A Historical Encyclopedia. Santa Barbara, California: ABC-CLIO. p. ٤١٨. ISBN 978-1-59884-336-1. OCLC 775759780.
  28. ^ Hammond Atlas of the 20th Century (1999) P. 134-5
  29. ^ Dunnigan, A Quick and Dirty Guide to War (1991)
  30. ^ Dictionary of Twentieth Century World History, by Jan Palmowski (Oxford, 1997)
  31. ^ Clodfelter, Michael, Warfare and Armed Conflict: A Statistical Reference to Casualty and Other Figures, 1618–1991
  32. ^ Chirot, Daniel: Modern Tyrants: the power and prevalence of evil in our age (1994)
  33. ^ "B&J": Jacob Bercovitch and Richard Jackson, International Conflict: A Chronological Encyclopedia of Conflicts and Their Management 1945–1995 (1997) p. 195
  34. ^ ئ ا ب Iran, Iraq and the Legacies of War. Basingstoke: Palgrave Macmillan. ٢٠٠٦. p. ٨. ISBN 978-1-4039-7609-3. OCLC 70230312.
  35. ^ ئ ا «Iranian casualties during the eight years of Iraq-Iran conflict» (PDF). Revista de Saúde Pública. ٤١ (٦). São Paulo: Faculdade de Higiene e Saúde Pública da Universidade de São Paulo: ١٠٦٥–١٠٦٦. December 2012. doi:10.1590/S0034-89102007000600025. ISSN 0034-8910. OCLC 4645489824. لە 2 November 2013 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  36. ^ ئ ا Hiro، Dilip (١٩٩١). The Longest War: The Iran–Iraq Military Conflict. New York: Routledge. p. ٢٥١. ISBN 978-0-415-90406-3. OCLC ٢٢٣٤٧٦٥١. {{cite book}}: نرخی |oclc= بپشکنە (یارمەتی)
  37. ^ Rumel, Rudolph. «Centi-Kilo Murdering States: Estimates, Sources, and Calculations». Power Kills. University of Hawai'i.
  38. ^ ئ ا ب Karsh، Efraim (٢٠٠٢). The Iran–Iraq War, 1980–1988. Oxford: Osprey Publishing. p. ٨٩. ISBN 978-1-84176-371-2. OCLC ٤٨٧٨٣٧٦٦. {{cite book}}: نرخی |oclc= بپشکنە (یارمەتی)
  39. ^ Gulf Security in the Twenty-First Century. Abu Dhabi: Emirates Center for Strategic Studies and Research. ١٩٩٧. p. ٢٩. ISBN 978-1-86064-316-3. OCLC 39035954.
  40. ^ Ian Black. «Iran and Iraq remember war that cost more than a million lives». the Guardian.
  41. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری hiro627 نەدراوە
  42. ^ Rumel, Rudolph. «Lesser Murdering States, Quasi-States, and Groups: Estimates, Sources, and Calculations». Power Kills. University of Hawai'i.
  43. ^ Sinan، Omar (25 June 2007). «Iraq to hang 'Chemical Ali'». Tampa Bay Times. Associated Press. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  44. ^ ئ ا Molavi, Afshin (2005). The Soul of Iran: A Nation's Journey to Freedom (Revised ed.). England: W. W. Norton & Company. p. 152. ISBN 978-0-393-32597-3.
  45. ^ Farrokh, Kaveh. Iran at War: 1500–1988. Oxford: Osprey Publishing. ISBN 978-1-78096-221-4.
  46. ^ http://www.nytimes.com/2003/03/14/world/threats-and-responses-briefly-noted-iran-iraq-prisoner-deal.html
  47. ^ http://www.iranicaonline.org/articles/iraq-vii-iran-iraq-war
  48. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  49. ^ http://www.iranchamber.com/history/articles/arming_iraq.php
  50. ^ Lewental، D Gershon (November 2014). «"Saddam's Qadisiyyah": Religion and history in the service of state ideology in Baʿthi Iraq». Middle Eastern Studies. ٥٠٫٦. Taylor & Francis: ٨٩١–٩١٠. doi:١٠٫١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٦٫٢٠١٣٫٨٧٠٨٩٩. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی)
  51. ^ ئ ا «The Origin and Development of Imperialist Contention in Iran; 1884–1921». History of Iran. Iran Chamber Society.
  52. ^ ئ ا Mirfendereski، Guive (٢٠٠٥). «Tonb (Greater and Lesser)». Encyclopædia Iranica. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.